شه‌ش وڵاتی خۆرئاوایی بایكۆدی كۆنگره‌ی ژنێفی تایبه‌ت به رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیان كرد و هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه كۆنگره‌كه ده‌بێته مینبه‌رێك بۆ دژایه‌تیكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل . به‌هۆی ئه‌و ره‌خنه‌نانه‌ی كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكرێت، هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا، نیوزله‌ندا، سوید، ئیتالیا، ئیسرائیل و كه‌نه‌دا، رایانگه‌یاند به‌شداری له لوتكه‌ی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ناسراو به "دێربان2" ناكه‌ن.
PNA- شه‌ش وڵاتی خۆرئاوایی بایكۆدی كۆنگره‌ی ژنێفی تایبه‌ت به رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیان كرد و هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه كۆنگره‌كه ده‌بێته مینبه‌رێك بۆ دژایه‌تیكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل.
به‌هۆی ئه‌و ره‌خنه‌نانه‌ی كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكرێت، هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا، نیوزله‌ندا، سوید، ئیتالیا، ئیسرائیل و كه‌نه‌دا، رایانگه‌یاند به‌شداری له لوتكه‌ی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ناسراو به "دێربان2" ناكه‌ن.له‌لای خۆیانه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆنگره‌كه‌یان بایكۆد كرد و به‌وه پاساویان هێنایه‌وه، كه بڕوانامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه ره‌خنه‌ی تێدایه بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌هۆی هێرشه‌كه‌یه‌وه بۆسه‌ر غه‌ززه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران "مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له ده‌ستپێكی وتاری خۆیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر ئیسرائیل و گوتی: "جه‌نگ و په‌یوه‌ندییه ناڕه‌واكان و رق لێبوونه‌وه و كوشتن له‌و بیره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه فكر و جوڵانه‌وه‌ی زایۆنی له جیهاندا ره‌واجی پێداوون".
شه‌ش وڵاتی خۆرئاوایی بایكۆدی كۆنگره‌ی ژنێفی تایبه‌ت به رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیان كرد و هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه كۆنگره‌كه ده‌بێته مینبه‌رێك بۆ دژایه‌تیكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل .