كۆنگره‌ی دێربان2 نێوانی ئیسرائیل و سویسرای تێكدا ... هەواڵ و ڕووداو
PNA- به‌هۆی میوانداریكردنی كۆنگره‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ناسراو به "دێربان2"، ئیسرائیل ناڕه‌زاییه‌كی توند به‌رامبه‌ر سویسرا نواند. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "رۆیته‌رز"، حكومه‌تی ئیسرائیل وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه كه له ژنێڤ ده‌به‌سترێت، باڵیۆزی خۆی له سویسرا بانگهێشت كرده‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له بڕوانامه‌ی كۆتایی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا ره‌خنه له ئیسرائیل گیراوه به هۆی هێرشه‌كانیه‌وه بۆسه‌ر غه‌زه. جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون، هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا و سوید و ئیتالیا و ئیسرائیل و كه‌نه‌دا، رایانگه‌یاند به‌شداری له لوتكه‌ی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ناسراو به "دێربان2" ناكه‌ن.
z ڕێکه‌وتی 2009/4/20-22:20 له‌لایان کومیته‌ی سویس
چینی هەواڵ و ڕووداو
PNA-