پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 25ی خاكه‌لێوه به به‌شداریی ئه‌ژمارێكی به‌رچاو له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی رێبه‌ریی و بنه‌ماڵه‌كانی سه‌ر به حیزبی دیموكراتی كوردستان رێوڕه‌سمی جێژنی كۆتایی هاتنی ده‌روه‌ی 187ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانله یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی سه‌ر به ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
كوردستان و كوردنیوز: رێوڕه‌سمی جێژنی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی 187ی سه‌رتایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له یه‌كێك له
ساڵۆنه‌كانی سه‌ر به ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 25ی خاكه‌لێوه به به‌شداریی ئه‌ژمارێكی به‌رچاو له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی رێبه‌ریی و بنه‌ماڵه‌كانی سه‌ر به حیزبی دیموكراتی كوردستان رێوڕه‌سمی جێژنی كۆتایی هاتنی ده‌روه‌ی 187ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" و رێژه‌ی پێشمه‌رگانه‌ی به‌شدارانی ده‌وره ده‌ستی پێكرد.
پاشان به بۆنه‌ی هاتنی پۆلێكی دیكه له لاوانی كوردستان بۆ نێو ریزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، به‌ڕێز قار وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو له سه‌ره‌تای قسه‌كانی دا وێڕای پیرۆزبایی له فێرگه‌و به‌شدارانی ده‌وره، باسێكی كورتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رۆڵی ئه‌م توێژه گیانفیدایه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد‌و وتی كه پێشمه‌رگه بوون و هاتن بۆ ریزی پێشمه‌رگایه‌تی وڵامێكی مه‌نتقی‌یه به سیاسه‌تی دژ به كوردی داگیر كرانی كوردستان، به‌ڵام له هه‌مان كات دا نابێ تێكۆشان و به‌رخۆدانی رۆڵه‌كانی دیكه‌ی كورد له شاره‌كانی كوردستان دا له‌به‌رچاو نه‌گرین و وه‌ك پێشمه‌رگه لێیان نه‌ڕوانین.
له ژێر رووناكایی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا بۆ گرینگی دان به بزوونته‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی ناوخۆی كوردستان، قادر وریا به ئاوڕدانه‌وه له خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ژنان و خوێندكاران و زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی كورد، ئه‌م شێوازه له خه‌باتی رۆڵه‌كانی كوردی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان رووی له به‌شدارانی ده‌وره كرد‌و وتی: ئێوه نابێ ته‌نیا قه‌ناعه‌ت به ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی بێنن و له فێر بوون و خۆپێگه‌یاندن غافڵ بن، به‌ڵكوو ده‌بێ بزانن كه به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره‌تان كه‌تۆته سه‌رشان و پێویسته له بیری خۆپێگه‌یاندن دابن.
له كۆتایی قسه‌كانی دا به‌ڕێز قادر وریا رووی كرده سه‌رجه‌م لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌رك و ده‌روه‌ستییه‌كانیان له پێناو داهاتووی نه‌ته‌وكه‌یان دا پێی وتن كه به رێزگرتن له رۆڵه خه‌باتگێڕه‌كانی رابردوو و شه‌هیده‌كان، پێویسته رێبازه‌كه‌یان ون نه‌كه‌ن و بۆ وه‌دی هێنانی ئاواته‌كانیان تێ بكۆشن.
له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی جێژنی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی 187ی سه‌رتایی فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامی دا په‌یامی ئامووزشی فێرگه له لایه‌ن سه‌ید ئه‌میر حوسێنی، یه‌كێك له مامۆستایانی فێرگه‌وه خوێندرایه‌وه‌و پاشان یه‌كێك له به‌شدارانی ده‌ۆره په‌یامی ده‌وره‌ی خوێنده‌وه.
دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی فێرگه به سه‌ر چه‌ند كه‌سێك له به‌شدارانی ده‌وره كه له رووی وانه‌كانی فێرگه‌و نه‌زم و دیسیپلینه‌وه سه‌ركه‌وتنی زیاتریان وه‌ده‌س هێنابوو، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه بوو، كه له لایه‌ن هه‌ر دوو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزب به‌رێزان ئه‌حمه‌د نستانی و ره‌حیم په‌ڕشه‌یی‌یه‌وه خه‌ڵاته‌كان دابه‌شكران.
شایانی باسه نێوئاخنی به‌رنامه‌كانی ئه‌م رێوڕه‌سمه به چه‌ند سروود‌و گۆرانی و نواندنی جووڵه‌ی وه‌رزشی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان قادر قوربانی و حه‌بیبوڵڵا قادریان و چه‌ند به‌شداربوویه‌كی ده‌وره‌وه رازێندرابۆوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 25ی خاكه‌لێوه به به‌شداریی ئه‌ژمارێكی به‌رچاو له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی رێبه‌ریی و بنه‌ماڵه‌كانی سه‌ر به حیزبی دیموكراتی كوردستان رێوڕه‌سمی جێژنی كۆتایی هاتنی ده‌روه‌ی 187ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانله یه‌كێك له 