ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا به‌رده‌وامن ... هەواڵ و ڕووداو
هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه دوای هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کان تا دێت، دژوارتر ده‌بێت . ئۆپه‌راسیۆنه‌کان، له‌شکه‌رکێشیی سه‌ر سنوور و تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌کان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه و ئێران درێژه‌یان هه‌ی. هاوکات ئه‌وڕۆ سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیه ئیلکه‌ر باشبووغ، ڕایگه‌یاند ده‌بێ ڕێز له ڕۆڵ و ئه‌رکی ئه‌رته‌ش بگیرێ و داوای شێوه‌یه‌ک له ئۆتۆنۆمی کرد بۆ ئه‌رته‌ش له ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا.
هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه دوای هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کان تا دێت، دژوارتر ده‌بێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌کان، له‌شکه‌رکێشیی سه‌ر سنوور و تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌کان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه و ئێران درێژه‌یان هه‌یه.
هاوکات ئه‌وڕۆ سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیه ئیلکه‌ر باشبووغ، ڕایگه‌یاند ده‌بێ ڕێز له ڕۆڵ و ئه‌رکی ئه‌رته‌ش بگیرێ و داوای شێوه‌یه‌ک له ئۆتۆنۆمی کرد بۆ ئه‌رته‌ش له ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا.
تۆپخانه‌کانی ڕژیمی ئێران، ئه‌وڕۆ گونده‌کانی هه‌رێمه‌کانی قه‌ندیل و خنێره‌ی تۆپباران کرد. تۆپبارانه‌کانی ڕژیمی ئێران به تا‌یبه‌تی گونده‌کانی سه‌ر به سیده‌کان ده‌کاته ئامانج. ڕاگه‌یه‌ندرا تۆپبارانه‌کان زیانی به ڕه‌ز و باغی گوندنشینان و سرووشتی هه‌رێمه‌که گه‌یاندووه.
له لایه‌کی تره‌وه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، دوێنێ دوانیوه‌ڕۆ کاتژمێر 3 تا 4 ی دوانیوه‌ڕۆ، تۆپخانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیه گونده‌کانی سه‌ر هه‌رێمی زاپی تۆپباران کرد.
هاوکات ئه‌رته‌شی تورکیه به‌رده‌وامه له له‌شکه‌رکێشی بۆ ناوچه‌ی لیجه‌ی سه‌ر به ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌د رێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رته‌شدا له هه‌رێمی به‌ستا، شه‌ڕ له نێا گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و ئه‌رته‌شی تورکیه‌دا هاتۆته ئاراوه و، به پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان، 2 سه‌رباز بریندار بوون.
له لایه‌کی تره‌وه له ناوچه‌ی سلۆپییس سه‌ر به شرنه‌خ، ماشێنێکی بارهه‌ڵگری که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ته‌قیه‌وه‌و، له ئاکامدا شۆفێره‌که‌ی کوژرا.
هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌رته‌ش له رۆژی 12 ی ئاڤریلدا له هه‌رێمه‌کانی چیای زاگرۆس ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردووه.
هاوکات ئه‌وڕۆ سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیه ئیلکه‌ر باشبووغ، ڕایگه‌یاند ده‌بێ ڕێز له ڕۆڵ و ئه‌رکی ئه‌رته‌ش بگیرێ و داوای شێوه‌یه‌ک له ئۆتۆنۆمی کرد بۆ ئه‌رته‌ش له ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا و، به‌و شێوه‌یه ئه‌رته‌ش له گه‌ڵ هاتنی به‌هار هه‌وڵ ده‌دا ڕێگا له به‌رده‌م هێرشێکی دژوار‌دا بکاته‌وه.ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات
z ڕێکه‌وتی 2009/4/15-23:43 له‌لایان کومیته‌ی سویس
چینی هەواڵ و ڕووداو