ئێوا‌ره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له جۆری ئۆپڵ له نزیک ئه‌کادیمیای پۆلیسی که‌رکوک له شاری که‌رکوک ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژران و بریندابون . هاوکات به پێی وته‌ی رائید سه‌لام جه‌لال به‌پرسی سریه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی که‌رکوک، برینی ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ری زیادبونی ژماره‌ی کوژراوه‌کان هه‌یه.
(سبه‌ی):
ئێوا‌ره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له جۆری ئۆپڵ له نزیک ئه‌کادیمیای پۆلیسی که‌رکوک له شاری که‌رکوک ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژران و بریندابون.
لیوا تۆرهان عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی که‌رکوک به سبه‌ی راگه‌یاند: "روداوه‌که له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراوه بوه‌و ماده‌یه‌کی زۆری ته‌قه‌مه‌نی و تی.ئێن. تی تێدا بوه‌و له نزیک ئه‌کادیمیای پۆلیسی که‌رکوک له گه‌ڕه‌کی واستی شاری که‌رکوک دانراوه‌و له رێگای ریمۆت کۆنتڕۆڵه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌و پاسێکی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی پاراستنی نه‌وتی کردوه‌ته ئامانج، به‌هۆیه‌وه 10 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 22 که‌سیش بریندابون، که زۆربه‌یان پۆلیسن".
لیوا تۆرهان وتیشی: "به‌گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وه‌یه هیچ که‌س ده‌ستگیرنه‌کراوه‌و له دوای روداوه‌که‌ش هێزه‌کانی پۆلیس و تیمه‌کانی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌و ئاگرکوژێنه‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که‌و وێڕای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌ی روداوه‌که کوژراو و برینداره‌کان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
هاوکات به پێی وته‌ی رائید سه‌لام جه‌لال به‌پرسی سریه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی که‌رکوک، برینی ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ری زیادبونی ژماره‌ی کوژراوه‌کان هه‌یه.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌ك رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان له شاری كه‌ركوك له زیادبوندایه، به‌رای چاودێرانیش ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌كه له‌نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا توندتر بۆته‌وه.كه‌ركوك: ئارام جه‌مال