سایتی چاو‌دێر: دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه ماوه‌یه‌كه باسی لێ ده‌كرێت بۆ پارته‌كانی گشت پارچه‌كانی كوردستان تا ئێستا هه‌ر بیرۆكه‌یه و بڕیار له‌سه‌ر كات و چۆنیه‌تی كۆنگره‌كه نه‌دراوه.. له‌و باره‌یه‌وه فوئاد حسێ، وتی: ئه‌و كۆنگره‌یه و بیرۆكه‌كه‌ی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی تاوتوێی كردوه و له‌گه‌ڵ زۆر له سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش باس كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها بیرۆكه‌یه و بڕیار له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی و به‌شداری كردنی لایه‌نه‌كان نه‌دراوه .به پێی میدیاكان، بریاربوو كه كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و كۆنگره‌یه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و سه‌رجه‌م پارته‌كانی كوردستانی توركیا و سوریا و ئێران و عێراق به‌شداری تیا بكه‌ن.
z ڕێکه‌وتی 2009/4/11-15:08 له‌لایان کومیته‌ی سویس
چینی
هەواڵ و ڕووداو