بنه‌ماڵه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی له شاری وان مانیان له‌خواردن گرتووه ... هەواڵ و ڕووداو
ئه‌حمه‌د په‌نا که له ساڵی 2006 دا له گوندی خوڕخوڕه‌ی سه‌ربه شاری سه‌لماسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵاتووه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا داوای په‌نابه‌ری له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، ماوه‌ی سێ ساڵه هیچ جوابێکی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌وه ڕه‌وشه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌د په‌نا، که پێکهاتووه له هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د، په‌ری مه‌حه‌مه‌د زاده، منداڵه‌کانیان ئحسان ئه‌حمه‌د په‌نا ته‌مه‌ن پازده ساڵ، موژگان ئه‌حمه‌د په‌نا، ته‌مه‌ن 12 ساڵ، ئاره‌زو ئه‌حمه‌د په‌نا، ته‌مه‌ن 9 ساڵ، دونیا ئه‌حمه‌د په‌نا، ته‌مه‌ن 4 ساڵ و مه‌حه‌مه‌د ڕه‌زا په‌نا، ته‌مه‌ن 3 ساڵ، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری وان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کرد.
بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که داوای په‌نابه‌ریان له ی‌و ئێن کردووه و ئێستا له شاری وانی باکوری کوردستان نیشته‌جێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 3 ساڵه هیچ جوابێکی په‌نابه‌ریان نه‌دراوه‌ته‌وه، مانیان له خوارد گرت.
ئه‌حمه‌د په‌نا که له ساڵی 2006 دا له گوندی خوڕخوڕه‌ی سه‌ربه شاری سه‌لماسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵاتووه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا داوای په‌نابه‌ری له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، ماوه‌ی سێ ساڵه هیچ جوابێکی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌وه ڕه‌وشه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌د په‌نا، که پێکهاتووه له هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د، په‌ری مه‌حه‌مه‌د زاده، منداڵه‌کانیان ئحسان ئه‌حمه‌د په‌نا ته‌مه‌ن پازده ساڵ، موژگان ئه‌حمه‌د په‌نا، ته‌مه‌ن 12 ساڵ، ئاره‌زو ئه‌حمه‌د په‌نا، ته‌مه‌ن 9 ساڵ، دونیا ئه‌حمه‌د په‌نا، ته‌مه‌ن 4 ساڵ و مه‌حه‌مه‌د ڕه‌زا په‌نا، ته‌مه‌ن 3 ساڵ، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری وان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کرد. بنه‌ماله‌ی په‌نا، ڕایانگه‌یاند، تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌وان پێ‌داگر ده‌بن له چالاکییه‌که‌یان. ده‌رباره‌ی ڕه‌وشیان، په‌نا وتی، ئێمه له‌به‌ر زوڵمی ڕژیمی ئێران هه‌ڵاتین و هاتینه ئێره. له ساڵی 2006 سه‌رمان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کا دا و داوای په‌نابه‌ریمان کرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامیکی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه. وتی ته‌نانه‌ت ڕێگا ناده‌ن کاریش بکه‌ین. ناتواننم منداڵه‌کانم به‌خێو بکه‌م، له خانوی کرێدا ده‌ژیم و له دۆخێکی زۆر دژوار‌دا ده‌ژیم.سه‌رچاوه : سایتی ڕۆژهه‌ڵۆات
z ڕێکه‌وتی 2009/4/9-23:46 له‌لایان کومیته‌ی سویس
چینی هەواڵ و ڕووداو