رۆژی 18ی خاكه‌لێوه ئه‌ندامی دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزب حاجی ره‌سووڵ پایمۆزد ناسراو به فه‌قێ ره‌سووڵ خه‌ڵكی ئاوایی كولیجی پیرانشار به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 79 ساڵی، له شاری "كۆنگسوینگێر"ی نۆروێژ، ماڵئاوایی له نیشتمانه‌كه‌ی كرد.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆمیته‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی نۆروێژ له راگه‌یه‌نراوێك دا وێڕای رێزلێنان له رابردووی پڕ له شانازی ناوبراو، به ناوی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی فه‌قێ ره‌سووڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیرانشار كردووه.
كوردستان و كوردنیوز: ئه‌ندامێكی دڵسۆز‌و له مێژینه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان به ناوی حاجی ره‌سووڵ پایمۆزد له وڵاتی نۆروێژ
به هۆی نه‌خۆشی‌یه‌وه ماڵئاوایی له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كرد.
رۆژی 18ی خاكه‌لێوه ئه‌ندامی دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزب حاجی ره‌سووڵ پایمۆزد ناسراو به فه‌قێ ره‌سووڵ خه‌ڵكی ئاوایی كولیجی پیرانشار به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 79 ساڵی، له شاری "كۆنگسوینگێر"ی نۆروێژ، ماڵئاوایی له نیشتمانه‌كه‌ی كرد.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆمیته‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان له وڵاتی نۆروێژ له راگه‌یه‌نراوێك دا وێڕای رێزلێنان له رابردووی پڕ له شانازی ناوبراو، به ناوی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی فه‌قێ ره‌سووڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیرانشار كردووه.
راگه‌یاندراو به بۆنه‌ی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی حدک کاک حاجی ره‌سوڵ پایمۆزد ناسراو به مام فه‌قێ ره‌سوڵ
هاونیشتمانه به‌رێزه‌کان!
حیزب و رێکخراوه سیاسی یه تێکۆشه‌ره‌کان!
ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که پێشمه‌رگه‌ی دێرین وهاورێی به‌وه‌ج و تێکۆشه‌ر، زه‌حمه‌تکێشی شار ولادێی ناوچه‌کانی پیرانشار، و ئه‌ندامی دڵسۆزی حیزبه‌که‌مان له نۆروێژ، کاک حاجی ره‌سوڵ پایمۆزد ناسراو به فه‌قێ ره‌سوڵ، له کاتژمێر11 و 40 ده‌قیقه‌ی سه‌رله به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 07.04.2009 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری کۆنگسوینگێر له نۆروێژ به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 79 ساڵی دا ماڵئاوایی یه‌کجاری له بنه‌ماڵه، حیزب، گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی کرد و چۆ نێو ریزی کاروانی نه‌مرانی رێگای رزگاری کورد وکوردستان.
کاک ره‌سوڵ پایمۆزد له ساڵی1309ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 1930 ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش ونیشتمانپه‌روه‌ر له گوندی کولیچی ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. دواتر بنه‌ماڵه‌یان له ئاوایی که‌ڵه‌کینی پیرانشار نیشته‌جێ بووه. له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه نێردراوه بۆ حوجره‌ی فه‌قێیان و وه‌به‌ر خوێندنیان ناوه. له حوجره‌ی فه‌قێیان را مێشکی به هه‌ستی کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری گۆش دراوه. هاورێ فه‌قێ ره‌سو یه‌کێک بوو له‌و لاوه خوێنگه‌رم و جه‌سوورانه‌ی ناوچه‌ی پیرانشار که هه‌ستی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری له ده‌روونی دا رۆژ به دوایی رۆژ بڵێسه‌ی ده‌ستاند. هه‌ر بۆیه زۆر زوو له گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاشنا بوو. له ساڵی 1340 ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 1961 ی زایینی به ره‌سمی بو به ئه‌ندامی نهێنی حیزبی دێموکرات و کادری ناوچه‌ی به‌ربنه. له ساڵی 1345 ی هه‌تاوی به هۆی ئاشکرابوونی به ناچاری په‌ریوه‌ی باشووری کوردستان و په‌یوه‌ست به پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌بێ. پاش هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول له باشووری کوردستان و رێککه‌وتنی شومی ئه‌لجه‌زایر له ساڵی 1975 له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی دێموکرات له لایه‌ن رێژیمی به‌عسه‌وه ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی گیراوه و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له زیندانی به‌عس دا راگیراوه. پاشان ته‌حویلی رێژیمی ئێران ده‌درێنه‌وه. له لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه‌ش ده‌خرێته زیندان و له زیندانه‌کانی دیزێل ئابادی کرماشان و ورمێ زیندانی ده‌کرێ که دوایی 6 مانگ به هۆی لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێ ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا تا روخانی رێژیمی پاشایه‌تی محرومی ئیجتماعی کراوه. دوایی ئازاد بوونی له زیندان سه‌ر له نوێ پێوه‌ندی به ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراته‌وه ده‌گرێته‌وه و تا راپه‌رینی گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی ده‌ستی به کار و تێکۆشان کردۆته‌وه. له ساڵی 1357 ی هه‌تاوی له گرتن و چه‌ک کردنی پاسگاکانی ناوچه‌ی پیرانشار به‌شداری چالاکانه‌ی هه‌بووه. دوایی هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی کۆنه‌په‌رستی ئاخوندی، کاک فه‌قێ ره‌سوڵ چه‌کی شه‌ره‌فی له شان کردۆته‌وه و وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌ستی به تێکۆشانی سیاسی ـ چه‌کداری له نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات دا کرد.
مام فه‌قێ ره‌سوڵ پایمۆزد، به هۆی لێهاتوویی و لێوه‌شاوه‌یی، له لایه‌ن حیزبه‌وه کراوه‌ته به‌رپرسی پاسگای ته‌مه‌رچیان. پاشان له ساڵه‌کانی 1358 و 59 ی هه‌تاوی بۆته کادری ناوچه‌کانی به‌ربنه و به‌ری مێرگان. له ساڵی 1360 به‌رپرسی زیندانی ژماره 2 ی حیزب بووه. ساڵی 61 و 62 بۆته به‌رپرسی ته‌داروکاتی حیزب و هێزی پشتیوان له ناوچه‌ی دۆڵه‌توو. دواتر بۆته کادری به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکرات له قه‌ڵادزێ، رانیه و کۆیه تا ساڵی 1996. به‌ڵام به هۆی نه‌خۆشی دڵ نه‌یتوانیوه درێژه به خزمه‌ت کردن له نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات دا بدا و به ناچاری په‌ریوه‌ی هه‌نده‌ران بووه و وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی نۆروێژ نیشه‌جێ بووه. به‌ڵام ژیانی ئاواره‌یی و دووری له زێد و نیشتمانه‌که‌ی و ته‌مه‌نی زۆر و نه‌ساخی نه‌یان توانی ره‌وانشاد کاک حاجی ره‌سوڵ پایمۆزد له کوردایه‌تی وگه‌ل و حیزبه‌که‌ی دوور که‌نه‌وه. هه‌ر که له وڵاتی نۆروێژ جێگیر بوو چالاکی یه سیاسی یه‌کانی خۆی ده‌ست پێ کرده‌وه و یه‌کێک بوو له‌و ئه‌ندامه دڵسۆزانه له نۆروێژ.
مام حاجی سه‌ره‌رایی وه‌ی که ماوه‌یه‌که بوو نه‌خۆش که‌وتبو و له نه‌خۆشخانه بوو هه‌رگیز کوردایه‌تی له یاد نه‌کرد بوو و له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ش باس و هه‌واڵی حیزب و کوردستانی ده‌پرسی.
سه‌رئه‌نجام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌داو ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی له بنه‌ماڵه وهاورێیانی، حیزب وگه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی کرد‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌ری نایه‌وه.
به بێ شک به له ده‌ست دانی هاورێ کاک حاجی فه‌قی، بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌سێکی به‌وره، مرۆڤ دۆست، خۆبه‌ختکه‌ر و دڵسۆز و، حیزبی دێموکراتی کوردستانیش یه‌کێک له ئه‌ندامه دڵسۆز و فیداکار و به وه‌جه‌کانی خۆی له ده‌ست دا.
به ناوی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له نۆروێژ به گشتی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه خه‌باتکاره‌که‌ی، ئه‌ندامانی حیزب و دۆستانی و خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی ناوچه‌ی پیرانشار ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریک و هاوبه‌شی ئه‌و کۆسته گه‌وره‌یه ده‌زانین.
روحی شاد ورێگای هه‌موو نه‌مران پڕ رێبوار بێ.
کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان
18 ی خاکه‌لێوه‌ی 1388 ی هه‌تاوی
7 ی ئاوریلی 2009 ی زایینی
رۆژی 18ی خاكه‌لێوه ئه‌ندامی دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزب حاجی ره‌سووڵ پایمۆزد ناسراو به فه‌قێ ره‌سووڵ خه‌ڵكی ئاوایی كولیجی پیرانشار به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 79 ساڵی، له شاری "كۆنگسوینگێر"ی نۆروێژ، ماڵئاوایی له نیشتمانه‌كه‌ی كرد.