"عوسمان ئۆزچه‌لیك"سه‌رۆكی لیستی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP له په‌رله‌مانی توركیا، ڕایگه‌یاند؛ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، پڕۆژه‌كه‌مان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما" ده‌كه‌ین،چونكه ئه‌مه‌ریكاش ده‌خوزاێت شه‌ڕوپێكدادان له توركیا نه‌مێنت و كێشه‌ی كورد به دیموكراسیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
PNA- سه‌رۆكی لیستی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP له په‌رله‌مانی توركیا، ڕایگه‌یاند؛ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، پڕۆژه‌كه‌مان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما" ده‌كه‌ین،چونكه ئه‌مه‌ریكاش ده‌خوزاێت شه‌ڕوپێكدادان له توركیا نه‌مێنت و كێشه‌ی كورد به دیموكراسیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
"عوسمان ئۆزچه‌لیك" سه‌رۆكی لیستی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP له په‌رله‌مانی توركیا، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس)، گوتی: ئه‌و پڕۆژه‌ی كه پارته‌كه‌یان هه‌یه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا پارچه پارچه ناكات.
ڕوونیكرده‌وه: پارته‌كه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌خوازین له توركیا 25 هه‌رێم بێته ئاراوه و هه‌موو پێكهاته‌كانیش به پاراستنی ناسنامه‌یان ده‌توانن له توركیا پێكه‌وه بژین، ده‌مانه‌وه‌ێت توركیا به دیموكراتی بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌خوازێت له توركیا شه‌ڕوپێكدادانه‌كان بووه‌ستێت و ئه‌و كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئۆزچه‌لیك گوتیشی: له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بڕیاره "باراك ئۆباما" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ توركیا ئه‌نجامی بدات، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات DTP ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئاماده‌یی كردووه، پێشكه‌ش به " ئۆباما"ی ده‌كات.ناوبراو زیاتر ڕوونیكرده‌وه توركیا بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه DTP هه‌یه‌تی گونجاوه‌و واشنتن ناخوازێت له توركیا شه‌ڕوپێكدادان هه‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه ببنێت و به هه‌ندی وه‌ربگرێت.
"عوسمان ئۆزچه‌لیك"