پەیامی پەرسەو سەرەخۆشی ئەندامان ولایەنگیرانی حیزبی دیمۆکرات لە وەڵاتی سویس ... دیاری نه‌کراو
پەیامی پەرسەو سەرەخۆشی ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ، بە بۆنەی شەهید بوونی شەهیدان کاک هەمزە سارتەکەیی،کاک قادر قادری و کاک قادر نەزمی. کە لە رۆژی 23ی مانگی گەلاوێژ دا لە گوندی گردێنەی ناچەی سەردەشت کەوتنە کەمینی داگیرکەرانی کوردستان و زۆر بە داخەوە شەهید بوون. خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان. بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. بە داخێکی گرانەوە، لە رۆژی 23ی مانگی گەلاوێژی سالی 1387 هەتاوی دا هەواڵی لە داوکەوتەنی پۆلێک لە تێکۆشەرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە گوندی گردێنە، کە بە مەبەستی کارێکی ئینسانی و کاری تەبلیغاتی روویان لەو گوندە لە ناوچەی سەردەشت کردەبوو پێگیشت، لەو رۆژە دا لە کاتێک دا کە ‌هەتاوی گەرمی هاوین بەرەبەرە تەواو دەبوو، سێبەرەکان شۆر دەبوونەوە و دار بەروەکان و دارگوێزەکانی دۆڵی گردێنە، زکری ئێوارەیان دەکرد و ئاسمانی شین و ساماڵی هاوێنە هەواڵی رۆژێکی گەرمتەری رادەگەیاندو پێشمەرگەکانیش هەر وەکوو سالانی رابردوو لە بن دارو بەردەکان دەهاتنە دەرێو بۆ راگەیاندنی پەیامی حیزب بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڵگرتەنی نان و خواردن بۆ رۆژی داهاتوویان بە هەناسە سواری وگەرووی ویشکەو بەسینگی پەرلە هیواو ئاواتەوە سەرەو خوار بەرەو گوندی گردێنە شۆربوونەوە. ێستا ئەو پۆلە تێکۆشەرە دورو نیزیکی گوندی گردێنە نەبەبوونەوە کە کوتنە بەر دەست رێژی گوللەی داگیرکەرانی کوردستان و لە یەکەمین دەست رێژ دا بە داخەوە فەرماندەی کارامەو هەڵۆی تیژباڵی چیاکانی زمزیران و تاژاندەر دەڵە پەرلەهیواو ئاواتەکەی لەلێدان دەکەوێت و شەهید دەبێت. بە دوای ویش دا قادر قادری و قادر نەزمی شەهید دەبن و دەچنە پاڵ کاروانی شەهیدانی کورد و کوردستانەوە. ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، هەر بەو بۆنەوە ، پەرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەمالەو کەس وکاری ئەو شەهیدانە و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و سەرجەم گەڵی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەین. روورەشی بۆ ئەو جاش و چەڵپاو خۆرانەی کە تفنگیان بۆ داگیرکەرانی کوردستان هەڵگرتووە و بوونە بە کەواسوری پێش لشکەری تاریکی و نەزانی. مەرگ و نامان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران. وەلاتی سویس. رەحمان ئبراهیم زادە

z ڕێکه‌وتی 2008/8/18-01:45 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?