کاک سمایل کوری میرزای بایزی ئامانێ خه‌ڵکی گوندی وه‌ڵیو، یا سمایل ئیبراهیمی ناسه‌راو به سمایل سه‌رده‌شتی، به داخێکی گه‌رانه‌وه، له گه‌رانه‌وه‌ی دا له سلیمانی به‌ره‌و رانیه، له شوێنێک به ناوی به‌رده‌قه‌ل له سه‌ر ره‌گای ده‌ربه‌ندی رانیه.
به هۆی روداویکی هاتوو چۆو به دژواری بریندار ده‌بێ و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ینیدرێته نه خؤشخانه‌ی رانیه، له به‌رکاریگه‌ر بوونی برینه‌که‌ی دڵه/
گه‌وره‌که‌ی له لێدان ده‌که‌وی و بۆ هه‌تا هه‌تایه، ماڵاوای له کوردستان و هاوری و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی له سه‌راسه‌ری دونیا ده‌کات و داخێکی گه‌وره
داده‌نێته سه‌ر ده‌ڵی لایه‌نگه‌ره‌کانی ده‌نگی به‌سۆزو هه‌سته هونریه‌که‌ی. کاک سمایل گه‌نجێکی تازه پێگه‌یشتوو بووکه هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیه‌وه، وێرای کاری رۆژانه‌ی خۆی ده‌ستی به گۆرانی گووتن کرد و زۆر زوو توانی رێچکه‌ی هونه‌ری خۆی بدۆزێته‌وه و بچیته ناو دڵی کۆمه‌ڵانی کوردستانه‌وه.
کاک سمایل وه‌کوو بووبوول ده‌یخوێند، ده‌نگی به سۆز و په‌ر له هه‌ستی نیشتیمانی له نێو شار و گونده‌کانی کوردستان و شاخ و کێوه‌کان ده‌نگی ده‌دایه‌وه و ده‌سته ده‌سته لاونی به‌و ده‌نگه زووڵاله هانده‌دان که به‌بنه به پێشمه‌رگه و دیفاع له کوردستان به‌که‌ن، که‌م نین ئه‌و نوار و سێ دێ و شێعر و گۆرانیانه‌ی کاک سمایل که به‌و ده‌نگه به سۆزه‌ی به کوردستان و ئازادی هه‌ڵگووتوون.
کاک سمایل له گۆرنیه‌کانی دا هانی لاوانی ده‌دا که کوردانه هه‌لس و که‌وت به که‌ن و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کودان به پارێزن و لیباسی کوردی له به‌ربه‌که‌ن. به‌و شێوه کاک سمایل که‌وته به غه‌زه‌بی کۆماری ئیسلامی ئێران و چه‌ندین جار راپێچی سیاچاله‌کانی کۆماری ئیسلامی
کراو هه‌موو جاری به جۆرێک له چۆره‌کان ئازاد ده‌کرا، به‌ڵام شێره کوری مێدانی هونه‌ر که له‌و رێگایه‌وه، ده‌نگ و ره‌نجی میلله‌ته‌که‌ی راده‌گه‌یاند کۆڵی نه ده‌داو جار له جار جه‌سوورانه‌تر کاری هونه‌ر درێژ پێ ده‌دا. سه‌رنجام رێگای ژیان و نوانده‌نی هونه‌ری له ئێران پێ ته‌نگ
کرایه‌وه و رێگای گه‌رمێنی گه‌رته به‌ر. به داخه‌وه له‌وێش له گه‌ڵ هێندێک هه‌ڵسوو که‌وتی ناهونه‌رمه‌ندان و که سانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی روو به روو بوو، چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌ی کوشته‌نی لێ‌کرا و به سه‌دان نه‌وارو سێ دێ له سه‌ر پرکرایه‌وه. به‌ڵام هاوری نمر قه‌ت کۆڵی نه دا‌و هه‌ر درێژه‌ی به کاری هونه‌ری خۆی دا و به شار‌و دێ و شاخه‌کانی کوردستانی هه‌ڵده‌گووت. ئاخر سمایل لوتکه شاخێکی کوردستانی به هه‌زاران بورجی
ئیسیل و خیابانی شانزه‌لیز و ئامرسه‌ددام نه ده‌گۆریه‌وه. به داخه‌وه ده‌توانم به‌ڵێم ئه‌و که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده له کوردستانی ئازادیش جێگای نه بووه، تا سه‌رنجام به و شێوه گوماناویه‌وه ماڵاوای لێ‌کردین. ئاخر ئه‌و رۆژه کاک سمایل میوانی ره‌سمی ئیداره‌یه‌کی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سلیمانی بووه، گۆیا به تنها له سلیمانی بۆ رانیه گه‌راوه‌ته‌وه ، ئه‌و میوانداریه‌و گه‌رانه‌وه‌یه هه‌زاران سوئال دروست ده‌کات، که هیوادارم حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له و کاره به کۆڵێته‌وه و واقیعی رووداوه‌که بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا به‌کات.
ئێمه ئه‌ندامان و لایه‌نگه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له وه‌ڵاتی سویس به گه‌رمی سه‌ره خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه ماڵه‌ی به‌رێز ی کاک سمایل و حیزبی دێمۆکرات و ته‌واوی لایه‌نگه‌رانی ده‌نگی به سۆزی کاک سمایل و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریک و به شداری ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره ده‌زانین،
تۆش ئه‌ی هاوری هونه‌رمه‌ندی خؤشی له خۆنه دی و له گۆریش دا هه‌ر سه‌ر به‌رزی و له گۆرستانی دێمۆکراته‌کان به خاک سپیره‌راوی ، هاوری تۆ که‌سێکی له بیر نه‌کراوی.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیشتیمان په‌روه‌ره‌ی گه‌له‌که‌مان، ئه‌و بولبووله ئاشق به ئازادی کوردستانه، ئه‌و ئینسانه پاکوو بێگه‌رده‌ی سه‌ر گۆره‌پانی خه‌باتی کوردایه‌تی، ئه‌و ئینسانه‌ی که قه‌ت ره‌زگاری و ئازادی گه‌له‌که‌ی له بیرنه‌که‌رد.
سڵاو له تۆ ئه‌ی شه‌هیدی رێگای ئازادی. روحت شادوو رێگات به‌ر ده‌وام بێت.
ئه‌ندامان لایه‌ن گه‌رانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان سویس.