قسەکانی شێخ حەسەن نسراللە کێشە گەورەی لێکەوتەوە. ... دیاری نه‌کراو
یەک رۆژ دوای ئەوەی حەسەن نسراللە دەبیر ی یەکەمی حیزبووڵای لوبنان رایگەیاند کە حیزبەکەی ئەو بەشێک لە لاشەی سەربازە کوژراوەکانی شەری 33 رۆژەی لوبنان و ئیسرائیلیان لە دەست دایە، حەسەن نسراللە، لە سوخارانی رۆژی 19 ژانوی 2008 لە جەنووبی شاری بێروت، دا رووی لە خەڵکی ئیسرائیل کردوو گوتی ئارتەشی ئیسرائیل لە شەری ساڵی 2006 دا جه نازەی سەربازە کوژراوەکانی لە مێدانی شەر دا کۆنەکردۆتەوە و هەر وا بە لەت و پەت کراوی بە جێان هێشتوون. سەرنجام حیزب اللە بە شێک لە بە دەنی سەربازە لە ت و پەت کراوە کان وەکوو سەر،دەست، لاق، کۆکردۆتەوە و ئیشتا لە دەستی ئێمە دان. بە دوای ئەو قسانە دا بە شێکی زۆر لە پارلانی ئیسرائیل رەسمەن داوای کوشتەنی حەسەن نسراللیان کرد. می پر شیتریت، وەزیری دەوڵەتی ئیسرائیل داوای لە حیزبی کادیما کرد، لە بەر ئەوەی حەسەن نسراللە تەواوی خەتەسوورەکانی مافی ئینسانی وەژێر پێ ناون ، نابێ موزاکەرەی لە گەڵ بکرێ بەڵکوو دەبێ بە کوژەرێ. ئیسحاق کوهەن، لە حیزبی مەزهەبی شاز کە تازە بە وەزیری ئەمووری مەزهەبی ئیسرائیل دیاری کراوە، حەسەن نسراللەی بە ئینسانێکی شێت و بێ روحم ناو بردوو گوتی بەلامەوە سیرە کە ناو بەراو تا ئێسات وەکوو سەرۆکی حیزب اللە هەر زیندویە. زیف بویئم، وەزیری کشت و کاڵ لە حیزبی کادیما، ئەویش هەر وەکوو ئەوانەی سەرەوە بیر دەکاتەوەو لە سەر کوستەنی نسراللە پێ دادەگری. غالب مجادلە ، ئەندامی پارلمانی ئیسرائیل لە حیزبی کار گر ، پێوایە دەبێ قسەکانی نسراللە موتالحەیان لە سەر بکرێت، چنکا ناوبراو پێ وایە کە حەسەن نسراللە بەبێ حیساب و کیتاب قسە ناکت. ئەما ئەهود باراک وەزیری بەرگەری و رێبەری حیزبی کارگری ئیسرایل دەڵێت موشکیلەی ئیسرائیلیەکان ئەوەیە کە زۆر حیساب بۆ قسەکانی شێخ نسراللە دەکەن. ئارتەشی ئیسرائیل ئەوەی پشت راست کردۆتەوە کە بە شیک لە لاشەی کوژراوەکانیان لە شەری ساڵی 2006 دا لە لوبنان بەجێ ماون ، جا رەنگە ئەو بەشە لە لاشەی کوژراوەکان لە دەستی حیزب اللە دابن. ئاخای شێخ حەسەن نسراللە زۆر باش دەزانی کە خەڵکی ئیسرائیل بە بیستەنی ئەو هەواڵە و بە جێمانی بە شێک لە لاشەی سەربازەکوژراوەکانیان لە مێدانی شەردا زۆر نارەحەت و نیگەران دەبن، بەو شێوە نسراللە دەیهەوێت بە تیرێک دوو نیشان بشکێنێ، یەکەم ئاژاوە لە نێو کابینەی ئیسرائیل دا دروست بەکات و دووهەم سەرنجی بیرورای جیهانی بۆ لای خۆی راکێشێ. ئاڵمان تەنها وەڵاتێکە کە لە نێوان حیزب اللە و ئیسرائیل دا میانجی گەری دەکات، بەلام تائیستا نەی توانیوە دوو سەربازە ئەسیرەکەی ئیسرائیل لە حیزب اللە وەرگەریتەوە. ئا یا دەتوانی ئەو جاریش میانجی گەری بەکات و ئەو هەلومەرجە هاڵۆزە بەرەو ئارام بوونەوە هیدایەت بەکات یانا، دەبێ لە دوا رۆژدا بیبینین. ئەوش جاری مەحلووم نیە کە ئایا دەوڵەتی ئولمرت متائر کوشتەنی حەسەن نسراللە لە دەستوری کاری داوێت یان جاری رای دەگرێت، لە لاێکی دیکەشەوە حەسەن نسراللە ئینسانیکی شارەزا بە بەرنامەکانی تەرۆرەوەیە، زۆر هاسان دەتوانی خۆی بەسارێتەوە و پلانەکانی ئیسرائیل پوچەڵ بەکاتەوە. حەسەن لە داوی شەری ساڵی 2006 وە بە مەخفی دەژی لەو کاتەوە تا ئەو رۆژانە قەت بە ئازدی دەرنەکەوتووە، بە جۆرێکی دیکەش ئایا بە کوشتەنی حەسەن نسراللە کێشەکە چارەسەر دەبێ یا قوڵتر دەبێتەوە، چونکا تەجروبەی کوشتەنی عباس موسەوی دەبیری یەکەمی عیزب اللە نیشانی دا کە حەسەن نسراللە هاتە جێگای و شتەکان بە چێگای باشتر بوون خەراپتربوون. کی دەزانی بە کوشتەنی حەسەن نسراللاش کارەکە خەراپتریش نابێت. لێک دانەوەی ئەو کێشە، بیری وردو قەلەمی باش و ئینسانی کارزان بیر مەندی دەوێت ، کە بە داخەوە لە توانای من دانیە. رحمان ئیبراهیم زادە. لوزێرن.

z ڕێکه‌وتی 2008/5/11-02:32 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?