میراتی رەئیس جمهوری بوش و پۆتین. ... دیاری نه‌کراو
میراتی رەئیس جمهوری بوش و پۆتین. لە رۆژی چوارشمبە 7 مای دا لە کاتێک دا گاردی معافەزی رەئیس جمهوری تازەی روسیە ، دیمیتری مدۆفیان بۆ کاخی پر زرق و بەرقی کرملین هێواش هێواش و قەدەم بەقەدەم بە تەنیشتی ولادیمیر پۆتین دا تێدەپەرین چە شتێک لە فکری پۆتین دابوو. ئایە ناوبراو رازیە لە هەموشتەکان و پێوایە، کە هەموکارەکان بە پێ بەرنامەی لە پێش دا دارێژەراو چونە پێسەوە، یانا. لە کاتێک دا ناو براو بە سەر فەرشەسوورەکە دا لە تەنیشت دیمیتری مدیدوف راست بۆ ئەو جێگایە بۆ بەشداری کردەنی لە مراسەمی سوێند خواردن دەرۆیشت، دەنگێکی ئارام بێدەنگی دەشکاند. پۆتین دەزانی کە ئەو کارە ئارامە زۆر تولانی دەبێت. مەراسەمی سوێند خواردەن و گوزتەنەوەی مەسئیولیەتی گەورە رۆژی 8 مای دەست پێ دەکات. قەرارە پۆتین رەئیس جمهوری تازە لە گرانی مەسئولیەت و گوێراگرتین لە رێنوێنی پیاوە گەورەکان ئاگاداربەکاتەوە. بەلام ئەوجار رووی دوربینەکان لە پۆتین نییە و لە جێگرەکەی پۆتینن، هەڵبەتا پۆتین بە دەستی کەسانی تر لە میدان وەدەرناکرێ هەروەکوو بۆ خۆی لە هەمراهی کردەنی رێژەی سەرکەوتەنی رەئیس جمهوری تازەدا بەشداری کرد، ئەو دەتوانی هیوای هەر بە داهاتوی رەئیس جمهوری هەبێت، پۆتین رەئیسی حیزبی روسیەی یەکگرتوویە کە گەورەترین حیزبە لە روسیە و بەشی هەرە گەورەی دوماشی لە ئیختیار دایە، کە گەورەترین پشتیوانە بۆ پۆتین. شتێک کە ئەو جارە لە روسیە رووی داوە لە دونیای سیاسی دا زۆر کەم دەبینەرێ، ئەویش ئەوەیە کە رەئیس جمهور بەلافاسیلە دوای تەواو بونی رەئیس جمهوریەکەی بە بێتە بە نەخۆست وەزیر. ئەوەش کارێکی کردووە کە دەسەڵات لە نێوان رەئیس جمهور و نەخۆست وەزیر دا دابەش بەکرێت. بەڵام ئەوە گەورەترین کۆسپی سەررێگای رەئیس جمهور دە‌ێت، هەر چەندی لە قانوونی روسیە دا هاتووە کە رەئیس جمهور دەتوانێ نە خۆست وەزیر وەلابەن و کەسێکی دیکە دیاری بەکات بەڵام ئەویش دەبێ دوما بریاری لە سەر بەدات، دوماش ئێستا لە ئیختیاری حیزبی روسیە دایە کە پۆتین سەرۆکایەتی دەکات. هەر کات رەئیس جمهور نیازی گۆرینی پۆتینی هەبێ دەبێ دەگەڵ حیزبەکەی پۆتین بەسازی ئەوەش چۆن دەبێ نازانم. رەئیس جمهوری تازەی روسیە بە ‌بێ هاوکاری حیزبەکی پۆتین ناتوانی کاری خۆی بەرەو پێشەوە بەرێ و ئەوەش بۆتە هۆی ئارام بوونی پۆتین لە کارەکانی ئیستای دا. ساڵی 2008 ساڵی گۆرینی دەسەڵاتەکانە، لە پۆتینەوە بۆ جۆرج بوش. باراوەستین و دوارۆژی ئەو ئاڵوگۆرانە بەبینین. ، Rahman Ebrahizade

z ڕێکه‌وتی 2008/5/9-17:52 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?