یادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له وڵاتی سویس کرایه‌وه
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 29/6 بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتی سویس دا یادێکی پڕشکۆ بۆ بیست‌ویه‌کساڵه‌ی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری له شاری (بێرن) ی پایته‌ختی سویس، کرایه‌وه. ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه که له 28/6/2008 ڕویدا و سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێکه‌وته‌وه، یه‌کێکه له کۆمه‌ڵکوژییه‌کی تر ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئه‌م یاده‌وه‌رییه له لایه‌ن هه‌ریه‌ک له کۆمیته‌ی سویسی (حیزبی دیموکراتی کوردستان، ناوه‌ندی چاک و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێرانی کوردستان/ ره‌وتی ریفۆرم و گه‌شه) وه ساز کرابوو...
مه‌راسیمی یاده‌وه‌رییه‌که به سرودی ئه‌ی‌ره‌قیب و پاشان ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان وتاری کۆمه‌ڵه له لایه‌ن (ته‌ها شاکه‌ریز) و وتاری حیزبی دیموکراتی کوردستان/کۆمیته‌ی سویس له لایه‌ن کاک (عه‌زیز ئه‌حمه‌دی)، وتاری ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سویس له لایه‌ن (هێمن عه‌لی)ه‌وه، خوێندرانه‌وه. دواتریش (هه‌ژار عه‌زیز) وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و (ئازاد عوسمان) وتاری حزبی شیوعی کوردستان ـ کۆمیته‌ی سویسیان خوێنده‌وه. له‌م یاده‌وه‌رییه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو فیلمی دۆکیۆمێنتی پیشانی ئاماده‌بوون درا، که جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوانی بوو، کۆمه‌ڵێک هۆنراوه و په‌خشانیش له لایه‌ن ( زاهید شاعیری،ڕه‌حمان ئیبراهیم زاده و موحه‌ممه‌د ساڵح پور) خوێنرانه‌وه و به هۆنراوه جوانه‌کانیان یاده‌وه‌ره‌که‌یان ڕازاوه‌تر کرد.
شایه‌نی باسه به ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی 50 که‌س له کوردانی دانیشتوی ئه‌م وڵاته، مه‌راسیمه‌که پاش نزیکه‌ی سێ سه‌عات سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
حزبی دیموکراتی کوردستان /کۆمیته‌ی سویس
ناوه‌ندی چاک /کۆمیته‌ی سویسرا
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ڕه‌وتی ڕیفۆرم و گه‌شه)/ کۆمیته‌ی سویس