کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سویس ... دیاری نه‌کراو
کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سویس

d.s1.jpg‌ رۆژی (27.4.2008)، کاتژمێر دوو و نیوی پاشنیوه‌رۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویس و پارتی دێموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویس له‌ شاری زوریخ پێکهات.


سه‌ره‌تا کاک عه‌زیز نامیق به‌رپرسی کۆمیته‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان ، وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌یئه‌تی ‌حیزبی دێموکراتی کوردستان ،خۆشحاڵی خۆیانی له‌ پێکهاتنی ئه‌و دانیشتنه‌ و به‌ داخبوونی له‌ له‌تبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ده‌ربڕی و ئاواتی خواست له‌ مه‌و‌ دوا به‌ دیالۆگ و ته‌فاهوم له‌گه‌ل یه‌کتر کار بکه‌ن ، و پارتی له‌ راستای  گه‌یشتن به‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ هیچ هه‌ولێک ده‌ریغ ناکات.
هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له‌ هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکرات کرد که‌ له‌مه‌و دوا بۆ هه‌موو رۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین و پێوه‌ندی نێوانمان له‌ جاران  پته‌وتر بێ.
هاورێ عه‌زیز ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی سویس ،باسيکی تێروته‌سه‌لی له‌ سه‌ر کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بڕیارات و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی له‌سه‌ر لێک نیزیکبوونه‌وه‌ و هاوکاری له‌ گه‌ڵ هێزه‌ کوردستانییه‌کانی پێڕاگه‌یاندن.
ناوبراوله‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا رایگه‌یاند که‌: هاوکاری و لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی هێزه ‌کوردستانییه‌کان، خزمه‌ت کردنی  زیاتر به‌ ئامانجه‌کانه‌ گشتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێ و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ شێکه‌ له‌ ئه‌رکی نیستیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیمان.
پاشان هاوڕێی تێکوشه‌ر ره‌حمان ئیبراهیم زاده‌ له‌ سه‌ر ناو و دروشمی ستراتیژی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوای کۆنگره‌ی 14 ی حیزب باسێکی به‌ پێزی پێشکه‌ش کرد.
له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ دا پڕۆتۆکۆلی هاوکاری له‌ نێوان هه‌ر دووک لا دا واژۆ کرا.
پێویسته‌ بوترێ که‌ هه‌یئه‌تی پارتی دێموکراتی کوردستان بریتی بوون له‌ به‌ڕێزان : عه‌زیز نامیق، ئیسلام نێروه‌یی، ئیسکان سه‌لیم،  زه‌کی کۆچه‌ر، سۆران حه‌سه‌ن،عه‌بدول حه‌کیم پێده‌وی.
هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بریتی بوون له‌ هاوڕێیان: عه‌زیز ئه‌حمه‌دی، ره‌حمه‌ت ئیبراهیمیان، ره‌حمان ئیبراهیم زاده‌، جه‌ماڵ ئۆوێسی و هێمن ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
حیزبی دێموکراتی کودستان/ کۆمیته‌ی سویس  (به‌شی راگه‌یاندن )
d.s2.jpg

 
www.kurdistanukurd.com       www.kurdistanukurd.org

z ڕێکه‌وتی 2008/4/30-10:15 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?