شاندێکی ناوچه‌ی سویسرا له‌گه‌ڵ شاندێکی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆده‌بێته‌وه |
|
رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌به‌رواری 27/04/2008 له‌سه‌ربانگهێشتی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی دیمۆکراتی کوردستان شاندێکی ناوچه‌ی سویسرابه‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ عه‌زیز نامیق به‌رپرسی ناوچه‌و ئه‌ندامێتی هه‌ڤاڵان { ئیسلام نێروه‌یی ،ئیسکان سه‌لیم ،سۆران حه‌سه‌ن ،زه‌کی کۆچه‌ر و عه‌بدول حه‌کیم پێده‌وی} له‌گه‌ڵ شاندێکی کۆمیه‌تی سویسرای حزبی دیمۆکراتی کوردستان که‌پێک هاتبون له‌به‌رێزان مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌و ،جه‌مال وه‌سنی ،ره‌حمان ئیبراهیم زاده، ره‌حمه‌ت ئیبراهیمیان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی سویسرا و هیمن ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی یه‌کێتی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبونه‌وه سه ره‌تای کۆبه‌نه‌وه‌که له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ عه‌زیز نامیق به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌کی کرد و وه‌ک پرانسیپ کۆبونه‌وه‌کانیش داوای کرد ده‌قیه‌قیه‌ک رێزگرتن به‌بێ ده‌نگی بۆشه‌هیدانی کوردستان بێت ،پاشان هه‌ردوو شاند یه‌کتر ناسینی کرد دواتر مامۆستا عه‌زیزئه‌حمه‌دی باسێکی سه‌ره‌تای له‌یه‌کترازان وهۆکاره‌کانی دوو له‌ت بونی حزبی شیکرده‌وه‌وهیوای ئه‌وه‌شی خواست که کاری هاوبه‌ش رێزگرتن له‌بیروبۆچونه‌کان بنه‌مای سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مرۆی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان بێت ،هه‌وڵدانیش بۆ لێک نزیک بونه‌وه تاڕاده‌ی تێکه‌ڵاوبه‌نه‌وه نێوهه‌ردوباڵ وه‌ک سیاسه‌تی روون خسته روو ،هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو لایه‌ن و بۆ کاری هاوبه‌ش هه‌مه‌هه‌نگی هه‌ردو لابۆ کاری هاوبه‌ش رون کرده‌وه دواتر هه‌ڤاڵ عه‌زیز نامیق هیوایی خواست که به‌یه‌ک گه‌یشتن و یه‌کگرتنه‌وه له نێوهه‌ردو لا بێت و سیاسه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ناوچه‌ی سویسرای رون کرده‌وه ،که هه‌ڵوێستوبۆچونمان به‌رمبه‌ر هه‌رلایه‌ک رێز گرتنه له‌یه‌کتری و یه‌کتر قبوڵ کردنه مه‌رج له‌سه‌ر داواکارو بۆچون و هه‌لسوکه‌وت نیه هێلی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌دوو باڵ په‌یره‌وده‌که‌ین شایه‌نی باسه کاری هاوبه‌ش و ته‌بایی له نێولایه‌ناکان وخزمه‌ت کردن ئێستای کاری هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یی له بۆنه‌کان ڕه‌چاو بکرێت و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو لایه‌ک به‌هی خۆی بزانێت خرایه روو له‌کۆتای سوپاس ئاما‌ده بونی شاندی پارتیمان کرد‌و هیوایان خواست که ئه‌م جۆره دانیشتنانه به‌رده‌وام بێت ،که‌هه‌موومان به‌یه‌که‌وه جوانتر‌و گه‌شاوه‌تر ده‌بین ، کۆبونه‌وه‌که ش نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایه‌ند راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سویسرا پارتی دیمۆکراتی کوردستان 27/04/2008 www.kdp6.org |