سویس و ژاپۆن دوازدە شیرکەت و سێزدە نەفەری دیکەی ئێرانیان بە لیستی ئەو شیرکەت و نەفەرانەوە زیاد کرد کە لە پێشەوە تەحریم کرابوون. دەوڵەتی سویس هاتنی 5 نەفەری دیکەی ئێرانی بۆ ناو خاکی سویس مەمنوع راگەیاند، ناوی ئەو شیرکەت و نەفەرانە تائێستا رانەگەیاندەراوە.
شورای دەوڵەتی فەدەراڵی سویس پێشتر دوازدە شیرکە ت و موسەسە و 27 ئێرانی تەحریم کردەبوون. و ژاپۆنیش 23 شیرکەت و موسەسە و 27 نەفەری ئێرانی هەر وەکوو دەولەتی سویس تەحریم کردەبوون. ئەو کارەی سویس و ژاپۆن لە راستای ئەو بەر یار نامانەی سازمانی ملل دا بوو کە لەو بریار نامانە دا ئیشارە بە ناوی ئەو شیرکەت و نەفەرانە کرابوو.
شورای فەدەراڵی دەوڵەتی سویس راگەیاندووە کە بەرگری لەو کەلووپەلانە دەکات کە رەنگە کۆمگ بەخش بن، بە نیروگای هەستەئی و دروست کردەنی موشەکەو فرۆکەی بێخەلەبان. بە راگەیاندەنی ئەو بریارە تەواوی سەرمایەی ئەو شیرکەت و نەفەرانە موسادەرە دەکرێت.
شورای فەدەراڵی سویس لە کاتێک دا تەن بەو تەحریمانە دەدات بۆ سەر ئێران کە هەر چەند حەوتوو لەمەوە بەر قەراردادی 22 ملیارد دۆڵاری دەگەڵ ئێران ئیمزا کردووە.
دەوڵەتی ژاپۆنیش تەنها ناوی شیرکەتەکانی کاوە و جوزای هێناوە کە تەحریمی کردوون. لە راگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ژاپۆن دا هاتووە کە شیرکەتی کاوە کە لووپەلی سانتریفوژ دروست دەکات و ئەوەش کۆمەگ دەکات بە وەزەی ئاتۆمی ئێران.
بە پێچەوانەی دەوڵەتی ژاپۆن سویس وردە پێوەندی دەگەڵ ئێران هەر هەیەو جار جارەش ئاشکرا دەبێت. بۆ نەموونە قەراردادی گازی ئەو دوایانە ، کە کەوتە بەر لافاوی گازندەی وەلاتە یکگرتووەکانی ئەمرایکا.
رحمان ئیبراهیمزادە. 2008.04.25