تازەتین هەواڵ، هەڵبژاردنی دەوری دووهەمی شورای ئیسلامی ئێران. ... دیاری نه‌کراو

ئەمرۆ   25 ئاوریل لە سەعاتی  8 سەر لەبەیانی بۆ جاری دووهەم.  خەڵک رژانە سەر سەند وقەکانی دەنگ دان بەمەبەستی  هەڵبژاردنی  نوێنەرانی  مەجلیسی شورای ئیسلامی، سەرەتا کاربەدەستانی  ئێران و پاشان خەڵک دەستیان کردووە بە دانی رەئی. بۆ  هەڵبژاردەنی  82  نوێنەری مەجلیس.

لە هەشتەمین دەوری هەڵبژاردن دا  54  ناعیەو 100 شار و 21  ئوستان بەشداری  هەڵبژاردن  دەبن. لە دەوری  یەکەمی هەڵبژاردن دا کە لە رۆژی 14 مارس  دا بە رێوە چوو، 208  کەس توانیان   لانی کەم  یەک چوارومی  دەنگە کان بە دەست بێنن.

و بەو شێوە گیشتنە مەجلیسی شورای ئیسلامی. بە ڵام لە دەری دووهەم دا  دووبەرابەری  کورسییەکانی  مەجلیس  کاندیدا هەن. هەر نوێنەریک دەبێ نیوەی راستی دەنگەکان بە دەست بێنێ تا بەتوانی  بە گاتە مەجلیس. لە و دەورە دا لە نێو  کاندیدا کان دا 12 ژنیش بەرچاو دەکەون.  بە پێ قانونی  هەڵبژاردن لە ئێران ، هەر کەسێک کە بۆ چاری دووهەم دەنگ دەدات دەبێ هەر لە شوێنی پێشوی دەنگ بە دات ،بەڵام ئەوانەی بۆ جاری یەکەم دەنگ دەدەن ئازادن لە هەر شوێنێک دەنگ بەدەن.

بە پێ ئاماری  ئێران  21 ملێۆن  دەنگ دەر لە دەوری  یەکەم دا دەنگیان داوە.  ئەوانەی کە لە ساڵی  1369  دا و دوای لە دایک بوون  حەقی دەنگدانیان هەیە. لە ئوستانەکانی  سیستان وبلوچستان  بە هۆی سەرپێچی شورای نیگابان لە کارەکەیاندا دووبارە دەبێ هەڵبژاردن بە کرێتەوە.

کاتی دیاری کراو بۆ دەنگ دان  10 سەعات دیاری کراوە، بەلام ئەگەر لازم بوو درێژی دەکەنەوە.  لە مەرحەلەی یەکەم دا  زۆربەی ئەوانەی  رەئیان هێنایەوە ، لە دەستەی  ئوسوولگەراکان بوون کە بە مەحافەزەکارو تەرەفداری ئەحمدی نژادی رەئیس جمهور ناسەراون.

ئەکبری هاشمی رەفسنجانی  ، رەئیسی جمهوری  کۆن و رەئیسی مەجمەح تەشخیسێ مەسڵەعەت رەئیسی مەجلیسی خیبرەگانە رەبەری لە کاتی دەنگ دانی دا گوتی چاوەروانی لە مەجلیسی داهاتوو ئەوە یە کە  وەزایفی خۆی باش بەرێوە بەری و  شورایکی قنوون گوزاری باش بێت. هەروەها رەفسنجانی گوتی  لە ئێران هەڵبژاردن هەمێشە باش بووە، بەلام لە و دوایانە دا بە شداری خەڵک کەم بۆتەوە ، هیوادار بوو کە لە دەری دووهەم دا باشتر بەشداری بەکەن.

ئاتولاخامەنەی لە دەقیقەکانی یەکەمی هەڵبژاردن دا بژداری کردو  داواشی لە خەڵک کرد کە کاری نیوە تەواوی  مەرحەلەی یەکەم تەواوبەکەن.

مەحمود ئەحمدی نژادیش لە کاتی دەنگ دان دا گوتی بە شداری خەڵک لە هەڵبژاردن دا زۆر گرینگە، هەر وەها  رەخنەشی لە رەئیسی مەجلیس گرت و گوتی گەلانی ئێران دەزانین ، چۆن هەڵدەبژێرن هەڵدەبژێرێن.

وەزارەتە کیشوەر قەولی داوە کە لە حەرزی 48 سەعات دا نەتیجەی رەئی گیریەکە  رابەگێنێ.

 

رحمان ئیبراهیم زادە .2008.04.25

z ڕێکه‌وتی 2008/4/25-15:13 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?