ڤلادیمیرپۆتینیش هەر وەک سەرۆکی فەرانسە نیکولاس سەرکۆزی ئاشقی کچێکی چاوکەژاڵ و لاو بووە .
بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئاشق بوونی سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پۆتین بە کچێکی باڵەرینا تەمن 25 ساڵە بە ناوی ئەلینا کابایڤا رەوشی دیپڵۆماسی شاری مۆسکۆی ئاڵۆز کردووە.
بە پێ هەواڵیکی مۆسکۆڤسکی کۆرێسپۆندێنت له 15ی حزێراندا پۆتین و ئالینا به‌شێوه‌یه‌کی فەرمی دەبنە هاوسەر. ئەو کچە کە بە رەگەز ئوزبەکی و پاڵەوانی یاری باڵەرینایە ئالینا لە کاتی وەرگرتەنی خەڵاتی یاری جیهانی بالەرینا لەگەڵ سەرۆک کۆماری وەڵاتەکەی ڤیلادیمیر پۆتین بەیەکەوە بوون و تەنانەت لەیەک هوتێلش خەوتوون.
پۆتین تەمەنی 56 ساڵە و یارەتازەکەی 25 ساڵە، پۆتینی سەرۆک کۆمار دوای ئەوەی 11 ساڵ لە گەڵ لودمیلا پۆتینی هاوسەری کە تەمەنی 50 ساڵ بوو، ژیانی هاوسەری پێکهێنا لە 2008.02 ی ئەوساڵ لێک جوودابوونەوە.
ڕۆژنامه‌ی مۆسکۆڤسکی کۆرێسپۆندێنت که ئه‌و ڕوداوه‌ی ئاشکرا کردوه له هه‌مان کاتدا مه‌سه‌له‌ی ئاشق بوونی پۆتین به ڕوداوی ئاشقبوونی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا نیکۆلاس سارکۆزی ده‌شوبهێنێت و هه‌ردووکیان عاشقی دوو کچی لاو ده‌بن و یه‌کێکیان گۆرانیبێژێکی به‌ناوبانگی جیهان و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان وه‌رزشوان و پاڵه‌وانی یاری باڵەرینایە.
به‌پێی ڕۆژنامه‌که سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی کاتنه سه‌ر سارکۆزی ئه‌و به‌بڕیاربوو له ماره‌کردنی کارلا برونی و ئێستاش ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌وشی سه‌رۆکی پێشوی "ک گ بی" و سه‌رۆکی ئێستای ڕوسیا له مه‌ترسی دایه به‌ڵام بڕیاری داوه له 15ی مانگی حزێرانی ئه‌و ساڵدا خۆشه‌ویسته تازه باڵەریناکەی که به دووساڵ له کچه‌که‌ی پۆتین گه‌وره‌تره ماره بکات.
هیوادارم ئەو نەخۆشیە رەئیس جمهورەکانی تر نەگرێتەوە.
رحمان ئیبراهیمزادە.