به‌بۆنه‌ی 110یه‌مین ساڵی رۆژنامه‌نووسیی كوردییهوهرۆژنامهنووسیی كوردی كه هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و ئازادیخوازیی كورد‌و پارێزه‌ری زمان‌و كولتووری كورده له مێژووی خۆی‌دا له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌و سه‌ركوتی دوژمنانی كورد‌و شۆڤێنیستانی دژ به كورد به‌ره‌وروو بوو. هه‌ر بۆیه رۆژنامه‌نووسیی كوردی شانبه‌شانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و خه‌باتگێڕانه‌ی كورد له سه‌نگه‌ردا بوو.110 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 22ی ئاوریلی 1898، "كوردستان" یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به ده‌ستی به‌توانای "مقداد مدحت بدرخان" له شاری قاهیره ده‌رچوو. ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌لایه‌ن میقداد به‌گ له بنه‌ماڵه‌ی رووناكبیرو به‌ناوبانگی كورد له باكووری كوردستانه‌وه، بوو به سه‌ره‌تاو بناخه‌ی ره‌وتی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی رۆژنامه‌نووسیی كوردی. ئه‌م هه‌نگاوه مه‌زنه ته‌كنیك‌و مێتۆدێكی نوێی بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی رۆڵه‌كانی كورد له پێناو خزمه‌ت به شوناس‌و زمانی نه‌ته‌وه‌یی‌یان بنیات ناو، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌و خه‌باته بۆ كورد كرده‌وه‌و، رێگه‌یه‌كی نوێی بۆ تێكۆشان‌و فیداكاری‌و ته‌نانه‌ت قوربانیدان خسته پێش رووناكبیرانی كورد.ده‌ستپێكردنی ره‌وتی رۆژنامه‌نووسیی كوردی مانا‌و خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ‌ماف‌و ژێرسته‌م به‌ڵام مافخواز‌و خاوه‌ن ئیراده‌یه. "كوردستان" یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی، له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی رووناكبیرانی كورد بۆ مۆدێڕنیزه كردن‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و سه‌رده‌مێكی نوێ بوو." كوردستان" هه‌ڵگری ناوی "كورد"و بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و نیشانه‌ی راگه‌یاندنی حوزووری كورد له په‌نا نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری‌و شانبه‌شانی ئه‌وان له مه‌یدانی رۆژنامه‌نووسی‌دا‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌دا. ده‌رچوونی "كوردستان" له دووره‌وڵاتی‌و له ده‌ره‌وه‌ی زێد‌و نیشتمانی خۆی له‌لایه‌ك نیشانه‌ی بێ‌مافی‌و ژێرسته‌میی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو و، له لایه‌كی دیكه نیشانه‌ی شێلگیری‌و ئیراده‌ی پته‌وی میقداد به‌گ‌و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌یه‌كه‌یه‌تی.ده‌ستپێكردنی ره‌وتی رۆژنامه‌نووسیی كوردی له 22ی ئاوریلی 1898ه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی گرینگ بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی رووناكبیری‌و زۆر ده‌سكه‌وتی به نرخ له قۆناغه جیاجیاكانی مێژووی كورددا. بۆیه ده‌كرێ بڵێین رۆژنامه‌نووسیی كوردی هێندێك قۆناغی زێرین‌و پڕ له ده‌سكه‌وتی به‌خۆوه دیون كه درێژه‌ی رێگه‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی‌و قه‌رزداری ئه‌ون.رۆژنامه‌نووسیی كوردی كه هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و ئازادیخوازیی كورد‌و پارێزه‌ری زمان‌و كولتووری كورده له مێژووی خۆی‌دا له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌و سه‌ركوتی دوژمنانی كورد‌و شۆڤێنیستانی دژ به كورد به‌ره‌وروو بوو. هه‌ر بۆیه رۆژنامه‌نووسیی كوردی شانبه‌شانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و خه‌باتگێڕانه‌ی كورد له سه‌نگه‌ردا بووه‌و له په‌نا بزووتنه‌وه‌ی كورد درێژه‌ی به‌كاری خۆی داوه. له دوای ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی، له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له گه‌شه كردن دا بووه، بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسییش حوزووری هه‌بووه. له بزووتنه‌وه‌ی سمكۆی شكاك، شێخ مه‌حموودی نه‌مر، كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ددا، پاشانیش له تێكۆشانی حیزب‌و رێكخراوه كوردی‌یه‌كان له رۆژهه‌ڵات، باشوور‌و باكووری كوردستان دا، رۆژنامه‌نووسیی كوردی كۆڵه‌كه‌یه‌ك له كۆڵه‌كه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بووه. حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان دا، له شه‌وگاری تاریك‌و تنووكی نه‌خوێنده‌واری‌دا مۆمی چه‌ندین رۆژنامه‌و بڵاو كراوه‌ی كوردیی داگیرساند‌و رۆژنامه‌نووسیی كوردی رێنسانسێكی له بزاوتی رووناكبیریی كوردی‌دا وه‌ڕێ خست‌و رێچكه‌یه‌كی نوێی داهێنا‌و بۆ ده‌یان ساڵ دواتریش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسیی كوردی دانا.به‌رهه‌می ئه‌و ره‌وته پڕ له هه‌وراز‌و نشێوه گه‌شه كردنی رۆژنامه‌نووسیی كوردی‌ـ به هه‌موو كه‌موكوڕی‌یه‌كانیه‌وه ـ له باشووری كوردستان دایه كه له رۆژنامه‌نووسیی كوردی له چاو رابردوو له سه‌رده‌مێكی زێڕین داده‌ژی‌و به سه‌دان رۆژنامه، گۆڤار، حه‌وتوونامه‌و.... كتێب‌و بڵاوكراوه‌ی دیكه بڵاو ده‌بنه‌وه‌و له راستی‌دا ده‌ورێكی یه‌كجار گرنگ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی كوردستان دا ده‌گێڕن.سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنه‌ش رۆژنامه‌نووسیی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به رۆژنامه‌نووسی به مانای واقعیی خۆی، هێشتا رێگه‌یه‌كی درێژی له‌به‌ره، كورد به‌گشتی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بۆته خاوه‌نی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی تا خاوه‌نی ئازادیی ده‌ربڕینی بیرورباوه‌ڕی خۆی بێ كه مه‌رجی سه‌ره‌كیی رۆژنامه‌نووسیی واقعییه. جگه له باشووری كوردستان كه به‌خۆشی‌یه‌وه كورد خاوه‌نی مافی خۆیه‌تی، له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورد به‌ڵكوو بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی پێویستی به فیداكاری‌و قوربانی‌دانه. رۆژنامه‌ی كوردی هێشتا رمێنی بازرگانی‌و ئابووری‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نیه تا بتوانێ خۆی‌و نووسراوه‌كانی بژێنێ‌و له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ‌و به شێوه‌ی پرۆفیشناڵ (حیرفه‌یی) درێژه به كاره‌كانی خۆی بدا. هێشتا زمانێكی ستاندارد، زمانێكی هاوبه‌شی هه‌موو نووسه‌ران‌و خوێنه‌رانی كورد نه‌هاتۆته دی كه رۆژنامه‌نووسیی كوردی له سایه‌ی‌دا گه‌شه بكا. ته‌نانه‌ت رێنووسێكی ستانداردیش له رۆژنامه‌نووسیی ئێستای كورددا جێگه‌ی به‌تاڵه. به‌و هیوایه‌ی 110یه‌مین ساڵی رۆژنامه‌نووسیی كوردی ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌وڵدان به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه.له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی نه‌مر میقداد میدحه‌ت به‌درخان خاوه‌نی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی. سڵاو ده‌نێرین بۆ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه پاراوه‌كان‌و بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مه خاوێنانه‌ی له خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی‌دا ده‌گه‌ڕێن‌و ده‌رگای شارستانه‌تی‌و تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتن به ڕووی خوێنه‌رانیان دا ده‌كه‌نه‌وه. سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و نه‌مرانه‌ی نووسینیان بۆ نه‌سڵه‌كانی دوای خۆیان به یادگار به‌جێ هێشتوه‌و ده‌بنه بناخه بۆ فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژنامه‌نووسیی كورد له داهاتوودا.سڵاو له گیانی شه‌هیدانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌می كورد به‌گشتی‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی‌و له سه‌رووی هه‌موویان سێ رووناكبیری رێبه‌رو نووسه‌ر، قازی، قاسملوو و شه‌ڕه‌فكه‌ندی.سڵاو له‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه‌ی وشه‌كانیان له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌كه‌یان‌و مرۆڤایه‌تی دایه. كۆمیسیۆنی راگهیاندنیحیزبی دێموكراتی كوردستان22ی ئاوریلی 20083ی بانه‌مه‌ڕی 1387
<%LinkTitle%>سایتی کوردستان وکورد
سایتی رادیوکوردستان
سایتی کورد کاناڵ
سایتی لاوان
سایتی شه‌هیدانی ح.د.ک
سایتی دێمۆکراته‌کانی فینلاند
سایتی سه‌رده‌شت
سایتی گیاره‌نگ
سایتی کێله‌شین
ح.د.ک- دانمارک
ح.د.ک- نۆروێژ
ح.د.ک - سوئێد
ح.د.ک - بریتانیا
ح.د.ک - بلژیک
RSS