کاندولیزا رایس بە سەردانێکی چاوەرواننەکراودا گیشتە بغدا پێتەختی عیراق. ... دیاری نه‌کراو

وەزیری  دەرەوەی ئامریکا  بە سەردانێکی  چاوەرواننە کراو گیشتە بغدا پێتەختی  عیراق.

کاندولیزا رایس  وەزیری دەرەوەی  ئامریکا ، لە حاڵێک دا کە  دوای  چەند رۆژ  ئارامی  شارەکانی  بەسراو  شوێنەکانی تری عیراق   بە دانی ولتیماتۆمێک لە لایەن  مقتدی سەدرەوە بە دەوڵەتی عیراق  دوبارە  ئاگری شەرێکی  بێ ئەمان لە نێوان سەپای مێهدی کە بەشێکە لە سپای پاستارانی  ئێران  و ئارتەشی عیراق و  هێزەکانی  هاوپەیمان  دەستی پێ کردۆتەوە.  واردی بغدا دەبێت.

رایس  قەرارە  لەو سەردانەی دا دەگەڵ کاربەدەستانی  عیراق  باسی نەفووزی  ئێران بە کات لە عیراق و  داواشی لە وەڵاتانی عەرەبی کرد کە لە پرۆژەی ئاوەدانکردەنەوەی عیراق دا هاوکاری عیراق بەکەن. 

رۆژی شەمبە مقتدا سەدر  کە بە کەسێکی سەرکێش و  توند رەو  بە ناوبانگە و تەواوی دەستوورەکانی  لە ئێران را پێ دەدرێن، لە بەیاننامەیەک دا  بە توندی  دەوڵەتی نوری ئالمالیکی ئاگادار کردەوە کە  دەست لە سەرکووتی  هەوادار و لایەنگەر و سپای مێهدی هەلگەرن، دەنا بە هیزەکانی  ژێر فرمانی دەستوری  هێرەش و پەلامار دەدات بۆ سەر هیزەکانی  هاوپەیمان و دەوڵەتی عیراق.

ناو بەراو  هەر لەو بەیاننامە دا  دەڵێت، ئەوە  ئاخیرین  ئۆلتیماتۆمە و ئاخیری قسە منە، کە دەوڵەت  بێتە سەر ئاقڵ و رێگای  دیالۆگ و گفتوو گۆبگرێتە  پێش و لەو رێگایەوە  چارەسەری کێشە کان بەکەین.

رایس  قەرارە   لە 21 .4 .دا  سەردانی  بەعرین و  کویت بە کات و  لە نیزیکەوە  کێشەی عیراق تاوتۆبەکەن.   لەبەر ئەوەی  مەسەلەی سپای مێهدی  بۆتە کێشەیەکی گەورە لە عیراق ، نە ئامریکا و نە خودی دەوڵەتی عیراق دەتوانن یەک لایەنە ئەو کێشە کە دەولەتی ئێرانی لە پشتە چارەسەر بەکەن.  ناچارن  مەل بۆ زۆر شەرت و شەروتی مقتدا سەدر راکێشن کە رەنگ بە زەرەدی  دەسەڵاتی ئێستای عیراق و ئامریکاش بێت. سەنور دانان و کێشانی دیوار بە دەوری شارەکانی عیراق دا  چە مەعنا و مەفوومێکی هەیە، ئەوە دەبێ چە دەسڵاتێک لە مەرکەز حووکمرانی بە کات کە نە توانی  ئەمنیەتی ناوخۆی  وەڵاتەکەی بە پارێزی و  مەجبوربن دیواری بەێرلین بە کێشن.

خەڵکی عیراق  بەراستی نایان هەوێت دوای چەندین ساڵ لە نە مانی هیتلیرو موسلینی ئیتالیا ، جارێکی تر  بە دروست کردەنی دێوار  دایک و باو ک و خەزم و کەس و کار لێک دابرێن و ناچاربن  بە دووربین تەماشای یەکتر بەکەن.  ئیستا زەمانی  دیالۆگ و لێک تێگەیشتەنە، نەک دووبارە کرەنەوەی تەجروبە  تێسکاوەکانی  مێژوو.  دەوڵەتی عیراق بەو کارە هەستی ناسێۆنالیستی خەڵک بە دژی دەسەڵاتی خۆی هاندە داو  شەعووری نیشتیمان پەروەری و  وەڵاتپارێزی  عیراقیە کان بریناردەکات.

ئەوە تا مقتدا سەدر لە پەیامەکەی دا ئیشارە  بە گێرانەوەی  دەسەڵاتی  پێش و واتا سەددام حوسێن  دەکات بۆ سەر حووکم.  مەلاکانی ئێران باشیان  دەرس داداوە و خۆشی  دەزانی  چۆن دەستورەکان  بە رێوە بەریت.

 

رحمان ئیبراهیمزادە.

z ڕێکه‌وتی 2008/4/20-18:13 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?