به‌شی دووهمخالید عه‌زیزی: كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێوه‌ندی دهگرێپێش نیوه‌رۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه، 26ی ره‌شه‌مه‌و به دوای كۆتایی هاتنی چوارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیبۆ چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی تازه هه‌ڵبژێراوی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێك هات. له‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانی¬یه‌دا كه له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب پێك هاتبوو، ژماره‌یه‌كی به‌ر چاو له هه‌واڵنێرانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی باشووری كوردستان‌و هه‌واڵنێرانی حیزب‌و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدار بوون.له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا كاك خالید عه‌زیزی، وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی باسێكی تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریی كۆنگره‌و چۆنیه‌تیی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌و باس‌و په‌سندكراوه‌كانی كۆنگره پێشكه‌ش به به‌شدارانی كرد كه ده‌قی قسه‌كانی به‌رێزیان له ژماره‌ی رابردوودا بڵاو بۆوه. له‌م ژماره‌یه‌شدا سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كانی ئه‌م كونفرانسه راده‌كێشین:ئه‌حمه‌د سه‌فا له‌لایه‌ن كوردستان راپۆرت‌و رۆژنامه‌ی میدیاوه: پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟مسته‌فا شه‌ڵماشی: حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌و رۆژه‌وه كه مه‌جبوور بووه لێره نیشته‌جێ بێ به ده‌لیلی شێوه‌ی خه‌بات له ئێران‌دا یه‌كێك له ستراتیژییه‌كانی ـ ناكرێ بڵێم ستراتیژیی سیاسی به‌ڵكوو قه‌ناعه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ـ یا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه بووه كه تێ¬بكۆشێ له موعادلاتی ، عیلاقاتی حكوومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا، له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا تا ئه‌و جێیه‌ی پێوه‌ندیی به حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه بووه نه‌ته‌نیا هیچ گرفتێك‌و موشكله‌یه‌ك نه‌یه‌ته پێشێ، به‌ڵكه ئێمه كار ساز بین. بنه‌مای ره‌وابیتی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه چون ئه‌و حكوومه‌ته كه به‌رهه‌می دنیایه‌ك تێكۆشان‌و فیداكاریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له باشووری كوردستان تا ئێره بچێته پێشێ‌و له داهاتووش دا سه‌ركه‌وتوو تربێ. له ژێر رووناكیی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا له لایه‌ك ئیستقلالی سیاسیی حیزب‌و له لایه‌ك به‌رپرسایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی، ئێمه هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه‌و تێ¬ده‌كۆشین زیاتر له جاران عیلاقات‌و پێوه‌ندیمان له گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم خۆش بێ‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان تێ¬ده‌كۆشێ له سیاسه‌ت‌و بۆچوونه‌كانی¬دا به هیچ جۆرێك له هیچ گۆشه‌یه‌ك دا نه‌بێته ئه‌سبابی موشكلات. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وندیی خه‌ڵكی باشووری كوردستان پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم¬دا به خۆشییه‌وه ده‌بێ بڵێم حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا عیلاقاتی له گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی ئێمه خۆش بووه: ئیحترامێكی موته‌قابیلی هه‌ر دوولایه‌نی تێدا بووه. ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان زۆریان لێ رازین، زۆریان لێ مه‌منوونین به ده‌لیلی ده‌ربڕینی ئیحترام له هه‌مان كاتیش دا وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌ك لێره به به‌شێك له وڵاتی خۆمان ده‌زانین.پ: ئازاد شێخی رادیۆ ده‌نگی كوردستان: ئایا ئه‌ندامانی حیزب جیا له‌وه‌ی له حیزبه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌توانن بیر‌وبۆچوونی جیاوازیان هه‌بێ ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ساختاره حیزبییه‌ی كه هه‌یه بیر‌و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن؟ حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌هه‌ڵ گرتنی دروشمی كۆماری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ دا له باری نه‌ته‌وه‌یی¬یه‌وه خۆی تۆخ كردۆته‌وه ئایا ئه‌وه كێشه ساز ناكا له‌گه‌ڵ حیزبه شوڤینیسته‌كانی ئێران‌و ئه‌و هێزانه‌ی باوه‌ریان به ته‌واوه‌تیی ئه‌رزیی ئێران هه‌یه؟هێمن سه‌یدی: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ربڕینی بیر‌وبۆچوونی ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی حیزب ده‌بێ چۆن بێ. ته‌بعه‌ن گوفتمانێك كه له داخلی حیزب‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی حیزب جیاوازه، به‌ڵام به‌و مانایه نیه كه ئه‌ندامانی حیزب بۆیان نیه له ده‌روه‌ی حیزب بیر‌وبۆچوونی جیاواز له بیر‌وبۆچوونی حیزب مه‌تره‌ح بكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه ته‌قریبه‌ن به هێڵی سوور داده‌نرێ بیر‌وبۆچوونی موته‌زاد یا دژ به ستراتیژیی حیزبی دێموكراتی كوردستانه كه ته‌بعه‌ن كه‌سێك كه بیر‌وبۆچوونی موته‌زادی له‌گه‌ڵ بیر‌وبۆچوونی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا هه‌بێ ئوسووڵه‌ن له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا جێی نابێته‌وه چ بگا به‌وه‌ی بیر‌و بۆ چوونی خۆی ده‌رببڕێ. ئێمه به سه‌راحه‌ت گوتوومانه له نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا فراكسیونی ئاشكرای فیكری‌و سیاسی ئازاده، كه‌سانێك كه له چوارچێوه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا فراكسیونێكی فیكری‌و سیاسی‌یان هه‌بێ له نێو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا له كاتی رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی حیزب ده‌توانن بیر‌وبۆچوونی خۆیان باس بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێندێكیش له‌گه‌ڵ بیر‌وبۆچوونی فه‌رمیی حیزبی دێموكراتی كوردستان جیاوازیی هه‌بێ.كوێستان گادانی: دروشمی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانی دێموكرات‌و فیدراڵ¬دا، هۆی ئه‌و گۆڕانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه گرینگی به پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بدرێ له چوارچێوه‌ی ئێراندا‌و به‌و مانایه نیه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بیه‌وێ خۆی له خاكی ئێران جیا بكاته‌وه. پێناسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستاندا وه‌كوو هه‌ر چۆن بۆ خۆمان به‌ره‌وای ده‌بینین بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا به‌ره‌وای ده‌بینین. پێم وا نیه هیچ كۆسپێك بكه‌وێته سه‌ر رێگه‌بۆ ئه‌وه‌ی كه شۆڤینیستێكی ئێرانی موخالیفه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بكا چونكه هه‌ر وه‌ك باسم كرد ئه‌و پێناسه‌یه نه‌ته‌وییه‌ی كه بۆ خۆمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌وا دبینم بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان هه‌یه.پ: محه‌ممه‌د ره‌سوول كه‌ریمی ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ: له نێو كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 14 ناوی چوار كه‌سایه‌تی كه حیزبی دێموكراتیان پێوه ناسراوه، مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده، كاك جه‌لیل گادانی ، حوسێن مه‌ده‌نی‌و فه‌تاح كاویان له‌و لیسته‌دا نه‌بوو. هۆی به‌شداری نه‌كردنیان له سه‌تحی رێبه‌ری¬دا چ بوو ئایا خۆیان نه‌پاڵاوت یا كۆسپێكیان له سه‌ر رێگا بوو؟ ئایا لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه داوای گۆڕینی ناوی حیزبیان كردبوو وه‌ك ئاگادارن ئه‌ندامه‌كانی خۆشتان له ده‌ره‌وه دوو ناوی دیكه‌یان پێشنیار كردبوو چۆن بوو كۆنگره‌ی 14 ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی نه‌گۆڕی؟قادر وریا: ئه‌وه‌نده‌ی كه پێوه‌ندیی به‌و چواركه‌سایه‌تییه‌ی نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه هه‌بووه به‌رێزان عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌و كاك جه‌لیل گادانی‌و كاك حوسین مه‌ده‌نی‌و كاك فه‌تاح كاویان، ئه‌و به‌رێزانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خۆشییه‌وه ئێستاش توانای كار‌و تێكۆشانیان هه‌یه به‌ڵام بێگۆمان ساڵانێكی زۆره له نێو حێزبی دێموكرات¬دا زه‌حمه‌ت ده‌كێشن‌و ته‌مه‌نێكی زۆریان له حیزبی دێموكرات دا تێپه‌ڕ كردوه بۆ خۆیان به‌راستی به داخوازی خۆیان پێیان خۆش بوو ئه‌وان وه‌ك پشتیوان‌و رێنوێنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی تازه بمێننه‌وه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی بن، یانی ئه‌زموونه‌كانیان له ئیختیار ئه‌و كۆمیته ناوه‌ندییه تازه‌دا بێت، به‌ڵام بۆ خۆیان داوته‌ڵه‌بانه رێگه خۆش بكه‌ن نه‌سڵه‌كانی دوای خۆیان كه‌سانێك كه له دوای ئه‌وانه‌وه هاتوونه نێو حیزب له‌م حیزبه‌دا رۆڵیان هه‌بێت‌و سوكانی حیزب بگرنه ده‌ست. ئه‌و هه‌ڵوێسته له لایه‌ن كۆنگره‌وه زۆر به‌رێزو پێزانیننه‌وه وه‌رگیرا‌و ئه‌مه‌شی سه‌لماند كه ئه‌و داوای ریفۆرم‌و نوێ بوونه‌یه كه له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا هه‌یه له لایه‌ن رێبه‌رانی حیزبه‌وه له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌وان له‌م كۆنگره‌یه‌دا زۆر چالاك بوون. زۆر ڕۆڵیان هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا‌و بۆ خۆشیان به ویستی خۆیان نه‌یانویست هه‌ڵبژێرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له حیزبی دێموكرات‌دا ئه‌سڵێكی وا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك ده‌گه‌نه ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و ده‌توانن، یانی فشاریان له سه‌ر نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌سئولییه‌ت بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان. به‌ڵام ئه‌وان به‌راستی حه‌زیان ده‌كرد كه ئه‌و مه‌یدانه بده‌ن به كه‌سانی جه‌وانتر، كه‌سانێك كه توانا‌و وزه‌ی زیاتریان هه‌یه‌و ده‌توانن پتر له‌و حیزبه‌دا ده‌وریان هه‌بێ‌و به ئه‌زموون و هاوكاریی خۆشیان پشتیوانی ئه‌و رێبه‌ریه بن.هێمن سه‌یدی: له رۆژی یه‌كه‌می له‌تبوونی حیزبه‌وه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه كه هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێمه دایان‌نابوو ئه‌وه بوو كه ناوی خۆمان بگۆرین. له راستی¬دا ئێمه هه‌ر ئه‌وكاتیش پێمان وابوو ئه‌و ویسته‌مان ئه‌نجام داوه، هه‌ر ئه‌و كاتیش ئێمه‌و ئه‌وان دوو ناوی جیاوازمان هه‌بوو، ئێمه به حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ناسراین ئه‌وانیش به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر ئاساییه. زۆر جار هه‌یه ویرگوولێك، خه‌تی تیره‌یه‌ك، فلاشێك ته‌نانه‌ت هێمایه‌كی گچكه‌ی فۆنۆتیكی ده‌توانێ دوو ناو لێك جیا كاته‌وه. كه‌واته له رۆژی یه‌كه‌میشه‌وه ئێمه ئه‌و موشكیله‌مان هه‌ست پێ‌نه‌كردبوو وه‌ك كێشه‌یه‌ك به‌ڵام راستیه‌كه‌ی جیا له‌وه‌ی كه ئێمه به پێویستمان زانی ده‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومان به ناو لێك جیا بین گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كیش بوو بۆ نێوی پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا. بۆیه كۆنگره به تێكڕای ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو كه ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌م وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه نابێ دوو حیزب بین یه‌ك نێو هه‌م مۆری ته‌ئیدێكه له سه‌ر زیاتر نه‌ته‌وه‌یی بوون‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامانجی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان. له‌و بواره‌دا ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌بێته مه‌وزووعی بیانوو گرتن هیچ كێشه‌یه‌ك نابینین و هه‌ست به موشكل ناكه‌ین.شلێر باپیری رۆژنامه‌ی بارزان:پ: 1ـ باسی رێژه‌ی ژنان ده‌كه‌ن له رێبه‌رایه‌تی¬دا به پێی ئه‌و ده‌رسه‌ده‌ی دیاریتان كرد بوو كه‌متر ژن هه‌ڵبژێردراون ئایا ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌هێناوه‌ته‌وه یا خۆیان كاندید نه‌كردوه؟2ـ باس له لێك ترازانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن. ئێوه ده‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نزیك ساڵێكه لێك جیا بوونه‌وه، كۆنگره‌تان گرت. زۆربه‌ی گۆڕانه‌كانتان له كۆنگره‌دا بووه. ئایا رۆژنامه‌كانتان (كوردستان) به‌یه‌ك نێو هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ر دادێ یا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه؟3ـ سه‌باره‌ت به زیاد بوونی كۆمیسیونێك به ناوی چاوه‌دێری، هه‌ده‌فتان چیه له دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمیسیۆنه؟ ئایا ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسی ده‌بێ یا ئه‌ندامانی دیكه‌ی حیزب به‌رپرسی ده‌بن؟كوێستان گادانی: بۆ كۆنفرانسه‌كان میكانیزمێكی وا دۆزرایه‌وه كه 25% له ژنان له كۆنفرانسه‌كان را وه‌ك نوێنه‌ر بۆ كۆنگره به‌شدار بن. له پاشان كۆمیته‌ی ئاماده كردن بۆ كۆنگره بڕیاری‌دا‌و هێنایه به‌رده‌م كۆنگره كه لانیكه‌م 15% له ژنان له رێبه‌ری¬دا بن، ئێستاش ده‌بینین 4 خوشك له سه‌تحی رێبه‌ری دان كه ئه‌گه‌ر چاكم حیساب كردبێ زیاتر له 15% ده‌كا.قادر وریا: كوردستان ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان بووه له سه‌رده‌می دامه‌زرانی كۆماری كوردستانه‌وه. ئێستا ئه‌و حیزبه‌ی ئێوه له كۆنگره رۆژنامه نووسییه‌كه‌ی¬دا به‌شدارن حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌و ئۆرگانه‌كه‌شی هه‌مان رۆژنامه‌ی كوردستانه. یانی دیاره ئه‌گه‌ر خودی كومیسیۆنی راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه ناوێكی دیكه‌ی پێ موناسبتر بێ ده‌توانێ هه‌ڵیبژێرێ. به‌ڵام زه‌رووره‌تێك نیه بۆ وه‌ی چونكه ئه‌گه‌ر بڵێیی له‌به‌ر وێك چوونه ئه‌و حیزبانه ناوی جیاوازیان هه‌یه: حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران. تازه رۆژنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئورگانی حیزبی دیموكراتی كوردستانه نه‌ك كۆمیته‌ی ناوه‌ندی-یه‌كه‌ی. له هێندێ فۆرم دا جیاوازیی هه‌یه ده‌كرێ له رابردوودا گۆڕانیشی به‌سه‌ر دابێ. به‌ڵام به بڕوای من ئه‌وه گرینگ نیه كه ناوی رۆژنامه‌كه‌ی چ بێ چونكه زۆر دامه‌زراوه‌ی دیكه‌مان هه‌یه مه‌سه‌له‌ن ئه‌نیستیتۆی كورد هه‌یه له تاران كه بڵاوكراوه‌ی بوو به ناوی كوردستان گرینگ ناوه‌رۆكه‌و ئه‌وه كه رۆژنامه‌كه‌ی زمانی چ حیزبێكه.رۆژنامه‌ی كوردستان كه حیزبی ئێمه ده‌ری ده‌كا زمانحاڵی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌و پێم وایه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش كه له درێژایی مێژووی ئه‌م حیزبه‌دا ئه‌و رۆژنامه‌یان به‌ڕێوه بردوه، سه‌رپه‌رستییان كردوه، سه‌رنووسه‌رییان كردوه پتر له‌و حیزبه‌دا خۆیان ده‌بینه‌وه كه ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌و ده‌لیلێك نیه بۆ گۆڕینی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویست بێ رۆژێك ده‌توانێ بۆخۆی ناوێكی موناسیبتر فۆرمێكی موناسیبتربۆخۆی ببینێته‌وه.
<%LinkTitle%>سایتی کوردستان وکورد
سایتی رادیوکوردستان
سایتی کورد کاناڵ
سایتی لاوان
سایتی شه‌هیدانی ح.د.ک
سایتی دێمۆکراته‌کانی فینلاند
سایتی سه‌رده‌شت
سایتی گیاره‌نگ
سایتی کێله‌شین
ح.د.ک- دانمارک
ح.د.ک- نۆروێژ
ح.د.ک - سوئێد
ح.د.ک - بریتانیا
ح.د.ک - بلژیک
RSS