کێشەی کاندیداتۆرەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران ... دیاری نه‌کراو

چۆنیەتی بەرخورد کردن بە ئێران  بۆتە گەورەترین  باسی رۆژی  سێ  کاندیداتۆری پۆستی رەئیس جمهوری  ئەمریکا  لە دوای جۆرج بۆشی  سەرۆکی  وەڵاتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکا.

له کاتێک دا که دریا سالار مایکل مولین  رەئیسی ستادی ئارتەشی  ئەمریکا  ئێران  لە پێنج ساڵی داهاتوودا  بە گەورەترین  دژمنی  ئامریکا  دەناسێنێ. و  ئەوە بۆتە هۆی  باس و موناقە شەی  نێوان کاندیداتۆرەکانی  ئەمریکا.  ئێستا زوویە کە ئینسان  بەتوانێ بریار بە دات کە جۆرج بۆش بە چە شێواویک و دەر هەم بەرهەمێک  وەزحی  ئێران و زۆر پرسی چارەسەر نەکراوی  جیهان  تەعویلی  جێنەشینەکەی خۆی دەدات لە ماڵی سپی لە ئەمریکا.

بەڵام  کاندیداتۆرەکان سەبارەت بە ئێران، زۆر قسە دەکەن و  هەر یەک لە وان سیاسەتی خۆی لەو ماوە کە بۆ هەڵبژاردن ماوە باس دەکەن. لە هەمانکاتیش دا هیچ هومێدیان بە رێگا چارەی چارەسەری بوعرانی ئێران لە لایەن بووشەوە نەماوە.

نوێنەری  جمهوری خوازەکان،  سەناتۆر جان مکین   هەڵبەژاردەنی  پاییزی  داهاتوی  بە کێشەیکی گەورەی ئەمریکا  ناوبرد. ناو براو پێوایە کە دەبێ فەشارەکانی  حەملە بۆ سەر ئێران ، فەشارە ماڵیەکان ، فەشارە دیپڵۆماتیەکان، بۆ سەر ئێران هەر بەردەوام بن، بۆ ئەوەی ئێران پاشەکشە لە دەروست کردەنی  چەکی ناوەکی بەکات.

ئاخای مک ئەوەشی باس کرد کە راپۆرتەکانی  ئەمریکا سەبارەت بە چەکی بیۆڵۆژی عیراق  . خەڵکی ئەمریکای توشی دەردۆنگی کردوە، هەر بۆیەش  بۆباران کردەنی زەرراتخانەکانی ئێران باشتەرە لە هێرەشی نیزامی.  لە بەر ئەوەی راپۆتەکانی سەبارەت بە عیراق  دروست لە ئاو دەرنە هاتن ئامادەگی بیرورای ئەمریکیەکان سەبارەت بە شەر دەگەڵ ئێرانی  گرنتر کردووە.

‌دێمۆکراتەکان،   هەر لەو کاتە دا هیلاری کلینتۆن  کاندیدای حیزبی  دێمۆکرات کە لە حاڵی بەربەرەکانێکی سەخت دایە لە گەڵ  باراک ئوباما ، لە سەر ئەو باوەرەیە کە کێشەی ئێران  تنها لە رێگای  گفتو گۆ چارە سەر دەکرێت، خانی هیلاری گوتی ئەگەر من ببمە رەئیس جمهوری داهاتووی ئەمریکا  خاڵێکی تازە دەست پێدەکەم  بۆ موزاکەرە دەگەڵ ئێران. خانم کلینتۆن سیاسەتی  گوللەو گێزەری  وەکوو  سیاسەتی دوای خۆی سەبارەت بە ئێران باس کرد.  ئەو دوو وەشە  بۆ من لە سیاسەت دا تازەن ، بەڵام  رەنگە لە ئەمریکا ناسەرابن.

ئاخای ئوباما  بە پێچەوانەی  کاندیدا تۆرەکانی تر  دەڵی  من ئامادەم دەگەڵ دژمەنەکانی  ئەمریکا موزاکەرە بەکە م  هەتا دەگەڵ ئێرانیش.  ئوباماش  رەقیبی  خانمی  کلینتۆنە.

دەوڵەتی ئێران  لە سەردەمی  رەئیس جمهوری  رەفسنجان و مەحەممەدی خاتمی دا  حازەر نە بوون دەگەڵ ئەمریکا  موزاکەرە بەکەن، بەڵام لە دەوری  ئەحمدی نەژاد دا حازەرن بە بێ قید شەرت دەگەڵ  ئەمریکا  موزاکەرە بەکەن.

Rahman Ebrahimzade  Luzern.15.04.2008

rahman_e16@hotmail.com

z ڕێکه‌وتی 2008/4/16-22:00 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?