ئه‌نفال، هۆلۆكاستی كوردان
(به‌بۆنه‌ی 14/4 رۆژی ئه‌نفال)كوردستان‌و كورد: كاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین‌و سامناكترین ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له مێژووی هاچه‌رخی جیهان‌و له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا رووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوه‌ته‌وه قێزه‌ونترین لایه‌نی ئه‌و پرۆسه‌ی ژینۆسایده فره‌لایه‌نه نیه كه لانیكه‌م دوابه‌دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م‌و پارچه پارچه بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی كوردستان له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه به‌رێوه براوه.له پرۆسه‌ی ئه‌نفال دا ئه‌نفالچیه‌كان له سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سه‌ر خاكه‌كه‌ی به په‌له‌ن‌و بۆیه به جۆره شاراوه‌و درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌نفال یان ژینوسایدی كولتوری رازی نین‌و بۆ ئه‌وه‌ی خێراییان به‌م پرۆسه‌یه دابێ‌و حه‌زیای نژادپه‌رستانه‌ی خۆیان تێر كردبێ، به دڕنده‌ییه‌كی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ست ده‌كه‌ن به راگواستن‌و قڕ كردنی به كۆمه‌ڵی كوردان له باشووری كوردستان.ئه‌نفال ئه‌و چه‌مكه ئایینییه‌یه كه له باری واتاوه زۆر له هۆلۆكاست نزیكه‌و به پێی ئه‌و ئه‌نفالچی به شێوه‌یه‌كی بێ كۆتایی سنووره‌كانی ئاكار‌و مرۆڤایه‌تی ده‌به‌زێنێ. به‌ڵام له پرۆسه‌ی ئه‌نفال دا جیاوازییه‌كی دیكه‌ش به‌دی ده‌كرێ، به كارهێنانی چه‌مكێكی ئایینی له دژی هاوئایین، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی نایهه‌وێ له كولتوری ئه‌ودا بتوێته‌وه. بۆیه ئه‌نفالچی‌و ئه‌نفالچییه‌كان كه به روانینێكی نژادپه‌رستانه‌وه ئه‌م چه‌مكه به كاردێنن ئامانج بریتیه له گوڕبه‌خشین‌و جۆشدانی هه‌ستی مه‌زنیخوازی‌و دژایه‌تیی ئه‌و دیكه (كورد) له زه‌ینی له‌شكری ئه‌نفالچی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ له‌مپه‌ر‌و سنوورێكی ئاكاری مرۆیانه‌ی له به‌رده‌م دانه‌مێنێ‌و چه‌ندی ده‌كرێ بێ‌به‌زییانه‌تر هه‌وڵی سرشینه‌وه‌و له هه‌مان كاتدا به تاڵ كردنه‌وه‌ی حه‌زیا شه‌یتانییه‌كانی له سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه (كورد) بدا.ئه‌نفال وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تراژیدییه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌گه‌رچی تا دێ پتر به‌شێك له بیرگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو تاكه‌كانی كورد داده‌گرێ‌و ده‌بێته خاڵێكی پێكه‌وه گرێده‌رو له نێوان تاكه‌كانی كورددا. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش پێویسته رووناكبیران، نووسه‌ران‌و راگه‌یه‌ن‌و راگه‌یه‌نكارانی كورد، وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك كه ئامانجه‌كه‌ی زیندوو راگرتنی مێژووی نه‌ته‌وه‌ییمان‌و تۆخ كردنه‌وه‌ی‌و شیاریی نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كانی كورده، بۆ ناساندن‌و شیتاڵكردنی لایه‌ن‌و كارتێكه‌ریی‌و باندۆره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن.له كۆتایی‌دا ده‌ڵێین ئه‌نفال‌و هه‌موو چه‌شنه‌كانی ژینوسایدی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و هه‌موو تراژیدییه‌كانی مێژووه پڕ له تراژیدییه‌كه‌مان پێویسته ئه‌م وانه گرنگه‌یان لێ وه‌رگیرێ كه ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بین هه‌میشه مه‌ترسیی ئه‌نفالێكی دیكه‌مان له به‌رده‌م دایه‌و به‌هێزبوونیشمان له پێش دا له وشیار بوونمان دایه.
<%LinkTitle%>سایتی کوردستان وکورد
سایتی رادیوکوردستان
سایتی کورد کاناڵ
سایتی لاوان
سایتی شه‌هیدانی ح.د.ک
سایتی دێمۆکراته‌کانی فینلاند
سایتی سه‌رده‌شت
سایتی گیاره‌نگ
سایتی کێله‌شین
ح.د.ک- دانمارک
ح.د.ک- نۆروێژ
ح.د.ک - سوئێد
ح.د.ک - بریتانیا
ح.د.ک - بلژیک
RSS