بیسته‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی جینۆسایدی ئه‌نفال له وڵاتی سویس
بۆ یه‌که‌مین جار له وڵاتی سویسرا یادی ئه‌نفال ده‌کرێته‌وه به‌م بانگه‌وازه ئاگاداری هه‌موو ئازادایخوازان و مرۆڤدۆستان، به تایبه‌ت کوردانی دانیشتوی سویسرا ده‌که‌ینه‌وه،که له کات و شوێنی خواره‌وه، مه‌راسیمێک بۆ بیسته‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی جینۆسایدی ئه‌نفاله‌کان له شاری زویریخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ک له‌م یاده‌وه‌رییه‌دا فیلمی سینه‌مایی (Al-Anfal) به شاشه‌ی گه‌وره نمایشده‌کرێت، که ساڵی 2006 له ڤیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی به‌رلین به‌شداری کردوه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له ڤیستیڤاڵی فیلمی ڕۆژهه‌ڵاتی له ژنێڤ به‌شداریکرد، ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی (مانۆ خه‌لیل)ه‌و فیلمێکی دۆکیومێنتییه به زمانی کوردی و ئه‌ڵمانی له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته.ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی گرنگیدانتانه به‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه و قوربانییه‌کانی....شوێن و کاتی یاده‌وه‌رییه‌که:ڕێکه‌وتی: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 20/4 سه‌عات 14.00 سه‌عات: ٢ ی پاش نیوه‌ڕۆ Zurich، weststrasse74 wiedikonناونیشان: به ترامی ١٤ تا بانهۆفی ڤیدیکۆن ــ بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردان له زویریخ. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن:هیوا ناسیح: 0763691971 - هاوڕێ ئازاد: 0763032433 - عه‌لی موئمینی: 0763034331 حزبی دیموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسراحزبی شیوعی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسراناوهندی چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
<%LinkTitle%>سایتی کوردستان وکورد
سایتی رادیوکوردستان
سایتی کورد کاناڵ
سایتی لاوان
سایتی شه‌هیدانی ح.د.ک
سایتی دێمۆکراته‌کانی فینلاند
سایتی سه‌رده‌شت
سایتی گیاره‌نگ
سایتی کێله‌شین
ح.د.ک- دانمارک
ح.د.ک- نۆروێژ
ح.د.ک - سوئێد
ح.د.ک - بریتانیا
ح.د.ک - بلژیک
RSS