
هه‌وا‌ڵه‌تازه‌کانی‌نێو‌ر‌ۆژنا‌مه‌کا‌ن:
(جیوتی ئه‌مه‌ج) کیژۆڵه‌یه‌کی 15 ساڵه‌ی هیندوستانییه که باڵای خواره‌ی نیومیتره (یه‌ک فیت)و قورسایی‌یه‌که‌شی نزیکه‌ی 10 کیلۆیه و به پێی تۆماری هیندوستان چکۆله‌ترین کچه له جیهاندا.
به پێی ڕۆژنامه‌ی تێلگراف (جیوتی)ی 15 ساڵه، زۆر به چووکه‌یی خۆی عاجز نییه و له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: زۆر شانازی به چووکه‌یی خۆم ده‌که‌م و زۆرم پێخۆشه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گرینگیم پێ ده‌درێت.
دایکی (جیوتی) له باره‌ی کچه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌ک دوای له دایکبوونی زانیمان که وه‌زعی کچه‌كه‌مان ئاوایه چونکه له کاتی بووندا منداڵێکی ته‌واو بوو. له وێنه‌ی هه‌واله‌که‌دا (جیوتی) ده‌بینین که له یه‌كیاندا له گه‌ڵ کوڕێکی 13 مانگانه‌یه و له دووهه‌میشیاندا له گه‌ڵ کچه هاوپۆله‌کانی خۆیه‌تی.