نه‌خشه‌ی سیاسی و دیمۆگرافیكیی "موكریانی كوردستان" بڵاو كرایه‌وه
هه‌واڵێكی‌تازه‌له‌سوئێد‌ه‌وه: نه‌خشه‌ی سیاسی و دیموگرافیكیی "موكریانی كوردستان" كه توێژه‌رێكی جوگرافیایی تێكڕای كاره‌كانی دیزاین و به چاپ گه‌یاندنی ئه‌نجام داوه، له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو كرایه‌وه.
هه‌روه‌ك "سوله‌یمانی چووكه‌ڵی" له لێدوانێكی تایبه‌تد اراگه‌یاند، كاری دیزاین و ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌كه زیاتر له سێ ساڵی پێچووه و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپ كراوه.
ئه‌م نه‌خشه‌یه له لایه‌ن "ئه‌نستیتۆی كورد له ستۆكهۆڵم" په‌سه‌ند كراوه و "كتێبخانه‌ی هاوڵاتی" له كوردستان بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌نستیتۆی كورد له ستۆكهۆڵم هه‌روه‌ها ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئه‌ستۆ گرتووه.
سوله‌یمان چووكه‌ڵی گو‌تی: "نه‌خشه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به وردی گرنگیی جوگرافیای مرۆیی ناوچه‌كه‌ی ده‌رخستووه، هه‌روه‌ها پێناسه یه‌كی كورتی ناوچه‌ی موكریانیشی به سێ زمانی كوردی، فارسی و ئینگلیزی له‌خۆ گرتووه."
ئه‌م نه‌خشه‌یه هه‌روه‌ها بریتییه له داتا و زانیاریی پێویست له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی شار و شارۆچكه و گونده‌كانی موكریان.
وێڕای ئه‌مانه‌یش هه‌روه‌ك ئاماده‌كاری نه‌خشه‌كه "سوله‌یمان چووكه‌ڵی" ئاماژه‌ی پێكردوه:"شوێنی نیشته‌جێبوون و سنووره‌كانی نێوان پێكهاته ئه‌تنیكی و ئاینییه‌كانی موكریانیش به وردی ده‌ستنیشان كراوه."
ناوچه‌ی موكریان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشوری پارێزگای "ئـازه‌ربایجانی رۆژئاوا"ی ئێران هه‌ڵكه‌وتووه و دانیشتوانی بریتیین له پێكهاته‌یه‌كه‌ی فره‌ره‌نگی ئه‌تنیكی و ئاینیی له كورد، ئازه‌ری، سوننه، شێعه و گۆران (یارسان).
له‌مباره‌یه‌وه وتووێژێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ "سوله‌یمان چووكه‌لی" دیزاینه‌ر و ئاماده‌كاری نه‌خشه‌كه ئه‌نجام داوه كه له رۆژانی داهاتوودا بڵاو ده‌بێته‌وه.