لەگەڵ داخستنی دەرگای هەر قوتابخانەیەك ژوورێكی زیندان دەكرێتەوە ... دیاری نهکراو
لەگەڵ داخستنی دەرگای هەر قوتابخانەیەك ژوورێكی زیندان دەكرێتەوە
هــاوار بـازيــان
هەواڵی گەمارۆدان و دەست بەسەرداگرتنی خوێندنگەى"ئازادی" لەلایەن بەرپرسانی حدكا لە چەند رۆژى رابردوو لام نوێ نەبوو چون لە ماوەكانی رابردووش شتێكی هاوشێوە بۆ "نەخۆشخانەی ئازادی" روویدا, بەڵام زۆرم پێ سەیر بوو. لەكاتێكدا لە گەورەترین بەرەكانی شەڕ و لەوانەش شەڕەكانی یەكەم و دووەمی جیهانی, قوتابخانە و نەخۆشخانە و سەرجەم كارمەندانی سەر بەو دوو ستافە وەك نەخۆش و پزیشك و قوتابی و مامۆستا لەلایەن هەردووك لایەنی شەڕەكە وەك دۆست هەژمار دەكرێن بۆیە هیچ پاساوێكی ئەمنی ناتوانێت ئەو كردەوە دژە ئەمرۆییەی حدكا رەوا بكات. پەلاماردانی ئەو
دوو شوێنە پیرۆزەی وەك قوتابخانە, شوێنی وەرگرتنی زانستی نوێ و هەروەها نەخۆشخانە جێگەى هانابردنی نەساغیێك هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ هێرشكردنە سەر بیری نوێ و دەست درێژی كردنە سەر دوو مافی سەرەتایی هەر مرۆڤێك نیە كە خوێندن و تەندروست بوونە. ئەوەى زۆر جێگای نیگەرانییە, بوونی ئەو بۆچوون و بیرۆكەیە هانی بڕیاردەرانی ئەنجامی ئەو كارەی داوە كە ئایا هێزێك ئەمڕۆ لە تاراوگەى پاش پتر لە 60 ساڵ نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ شوێنێكی وەك قوتابخانە و خوێندكارانی سەر بەو هەرێمە پیرۆزە رێكبخات, هیوای دوارۆژی تاكی رۆژهەڵات چ بێت كە (ئەگەر هاتو
ئهو هێزە بەشێك لە حكومەت بوو و دەسەڵاتدار) لە خەیاڵی دامەزراندنی رێكخراوی ئازاد و شارستانی و ناحوكمییە. ئایا لایەنێكی كە هەرێمی خوێندنگە وەك بەرەى شەڕ سەیر دەكات و "خاكریز"ی بۆ دروست بكات, چۆن دەتوانێ لەوبەری "خاكرێز" و خۆڵرێژەكە وانەى ئاشتی و پێشكەوتنخوازی بۆ خوێندكارانی "خودی" بڵێتەوە و ئەو قوتابیانەى لە باشووری"ئازادی" بۆ خوێندن دێن بە"ناخودی" ناو ببات و ...هتد. پێموایە خۆڵرێژكردنی هەرێمی هەر خوێندنگا و قوتابخانەیەك لەراستیدا خۆڵرێژكردنی دید و چاوی نەوەى داهاتوویە. wilaty_nwe@yahoo.com
هــاوار بـازيــان هەواڵی گەمارۆدان و دەست بەسەرداگرتنی خوێندنگەى"ئازادی" لەلایەن بەرپرسانی حدكا لە چەند رۆژى رابردوو لام نوێ نەبوو چون لە ماوەكانی رابردووش شتێكی هاوشێوە بۆ "نەخۆشخانەی ئازادی" روویدا, بەڵام زۆرم پێ سەیر بوو. لەكاتێكدا لە گەورەترین بەرەكانی شەڕ و لەوانەش شەڕەكانی یەكەم و دووەمی جیهانی, قوتابخانە و نەخۆشخانە و سەرجەم كارمەندانی سەر بەو دوو ستافە وەك نەخۆش و پزیشك و قوتابی و مامۆستا لەلایەن هەردووك لایەنی شەڕەكە وەك دۆست هەژمار دەكرێن بۆیە هیچ پاساوێكی ئەمنی ناتوانێت ئەو كردەوە دژە ئەمرۆییەی حدكا رەوا بكات. پەلاماردانی ئەو
دوو شوێنە پیرۆزەی وەك قوتابخانە, شوێنی وەرگرتنی زانستی نوێ و هەروەها نەخۆشخانە جێگەى هانابردنی نەساغیێك هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ هێرشكردنە سەر بیری نوێ و دەست درێژی كردنە سەر دوو مافی سەرەتایی هەر مرۆڤێك نیە كە خوێندن و تەندروست بوونە. ئەوەى زۆر جێگای نیگەرانییە, بوونی ئەو بۆچوون و بیرۆكەیە هانی بڕیاردەرانی ئەنجامی ئەو كارەی داوە كە ئایا هێزێك ئەمڕۆ لە تاراوگەى پاش پتر لە 60 ساڵ نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ شوێنێكی وەك قوتابخانە و خوێندكارانی سەر بەو هەرێمە پیرۆزە رێكبخات, هیوای دوارۆژی تاكی رۆژهەڵات چ بێت كە (ئەگەر هاتو
ئهو هێزە بەشێك لە حكومەت بوو و دەسەڵاتدار) لە خەیاڵی دامەزراندنی رێكخراوی ئازاد و شارستانی و ناحوكمییە. ئایا لایەنێكی كە هەرێمی خوێندنگە وەك بەرەى شەڕ سەیر دەكات و "خاكریز"ی بۆ دروست بكات, چۆن دەتوانێ لەوبەری "خاكرێز" و خۆڵرێژەكە وانەى ئاشتی و پێشكەوتنخوازی بۆ خوێندكارانی "خودی" بڵێتەوە و ئەو قوتابیانەى لە باشووری"ئازادی" بۆ خوێندن دێن بە"ناخودی" ناو ببات و ...هتد. پێموایە خۆڵرێژكردنی هەرێمی هەر خوێندنگا و قوتابخانەیەك لەراستیدا خۆڵرێژكردنی دید و چاوی نەوەى داهاتوویە. wilaty_nwe@yahoo.com
z ڕێکهوتی 2008/4/6-11:46 لهلایان کومیتهی سویس