هه‌واله‌كانی‌تازه‌له‌مید‌یا‌كانی‌ده‌ره‌وه: دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بڕیاری دووهه‌م دادگای باڵای یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ به‌ناڕه‌وا زانینی هه‌بوونی پ ک ک له لیستی ترۆریستانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا، ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی تورکیا جێگایه‌کی به‌رفروانیان دا به‌و بابه‌ته و سیاسه‌تمه‌داره‌کانیشیان بڕیاره‌که به ناڕه‌وا ده‌زانن. ئه‌مه له کاتێکدایه که یه‌کیه‌تیی ئه‌رووپا ده‌ستنیشانی ده‌کات که پ.ک.ک له لیستی تیرۆر وه‌لانه‌نراوه ...
سه‌رۆکی کۆنگرا گه‌ل (زوبه‌یر ئایدار) له لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆ نه‌وا ڕایگه‌یاند که پارتی ئه‌وان پێشتر له دژی بڕیاری یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به به‌تیرۆریست ناسینی پ.ک.ک دۆزێکی کردۆته‌وه و سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیاره‌که‌یان به ناحه‌ق زانیوه و ئێستاش دادگای دادی ئه‌ورووپا ئه‌و ناحه‌قییه‌ی سه‌لماندووه. ئایدار هه‌روه‌ها ئاشکرایکرد که پ.ک.ک، له ڕیگه‌ی پارێزه‌ره‌کانییه‌وه، دۆزێکیش له‌دژی لیسته‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه تورکیا به‌و بڕیاره‌ی دادگای دادی ئه‌ورووپا تووڕه‌یه و به بریارێکی نه‌گونجاوی ده‌بینێ. جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (حوڕیه‌ت) ڕایگه‌یاند که ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌کێتی ئه‌وره‌وپا په‌سه‌ند ناکات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا جه‌میل چیچه‌ک له لێدوانێکدا بۆ هه‌مان ڕۆژنامه گوتی: بڕیارێکی ئاوا له لایه‌ن که‌سانێک که خۆیان به پشتیوانی عه‌داڵه‌ت و دێمۆکراسی ده‌زانن، به هیچ جۆرێک په‌سه‌ند ناکرێت. گوتیشی: ئه‌گه‌ر پ ک ک ترۆریست نه‌بێت ئه‌وا خێرخوازه ... ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به ده‌ستپێکردنی قه‌یرانێکی نوێ زانی که ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ خه‌ڵک و حکومه‌تی تورکیا.
هاوکات وه‌زیری دادی توركیا محه‌مه‌د عه‌لی شاهین له‌و بواره‌وه ره‌خنه‌ی له دادگای دادی ئه‌وروپا گرت. ناوبراو گوتی: "ده‌بوایه دادوه‌ران، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ركه‌ن، به ته‌واوی بیریان کردبایه‌وه، چونكه ئه‌وه زیان به هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت".
وه‌زیری دادی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌زاره‌تی دادی توركیا له‌و بڕیاره ده‌كۆڵێته‌وه تا وه‌ڵامێكی گونجاو بداته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه قۆمیسه‌ری به‌رپرسیار له په‌یوه‌ندیی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا و تورکیا (جۆست لاگه‌ندیک) له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندیی به لیستی تیرۆری یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپاوه نییه، به‌ڵکوو بڕیارێکه که دادگایه‌کی بالای یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ دۆزێک، که ساڵی 2002 کراوه‌ته‌وه، داویه‌تی. ئه‌و ڕوونیشی کرده‌وه که پ.ک.ک تا ئێستاش له لیستی تیرۆری یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا دایه.
لاگه‌ندیک گوتی: مه‌سه‌له‌یه‌ک به ناوی ده‌رهاویشتنی پ.ک.ک له‌لیستی تیرۆر له گۆڕێ‌دا نییه، به‌ڵکوو دادگا ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی ساڵی 2002 به ناڕه‌وا ده‌زانێ که تێیدا پ.ک.ک خراوه‌ته ناو لیستی تیرۆر. یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپاش هایداری ئه‌و خه‌تایه‌ی خۆی بوو بۆیه‌ش له ساڵه‌کانی 2006 و 2007دا ئه‌و خه‌تایه‌ی دووباره نه‌کرده‌وه و بڕیاره‌که‌ی به پڕۆسه‌ی خۆیدا تێپه‌ڕ کرد.