له سویسرا یاده‌وه‌ری ساڵڕۆژی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی شه‌هید و هاوڕێکانی کرایه‌وه
ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سویسرا له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی سویسرای حیزبی دیموکراتی کوردستان له ڕێکه‌وتی رۆژی شه‌ممه.2008 29.3 یادی شه‌هیدی نه‌مر قازی محه‌مه‌د و هاوڕێکانیان له سویسرا کرده‌وه. ئه‌م یاده که له‌سه‌عات ٣ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد و له بنکه‌ی که‌لتوری کوردان له شاری زویریخ سازکرا نزیکه‌ی ٤٠ - ٥٠ که‌س له کوردانی دانیشتوی سویسرا ئاماده بوون.
له مه‌راسیمه‌که‌دا سه‌ره‌ڕای چه‌ندان وتار و شیعر و په‌خشان به‌سه‌ر نه‌مراندا وتاری هه‌ریه‌ک له ناوه‌ندی چاک/كۆمیته‌ی سویسرا، کۆمیته‌ی سویسی حزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرانی زه‌حمه‌تکێشان، یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان، پارتی ژیانی ئازاد، کۆما جڤاکێن کوردستان خوێندرانه‌وه، که له هه‌موویاندا گه‌وره‌یی و مه‌زنی پێشه‌وای نه‌مر، گیانفیدایی، نیشتیمانپه‌روه‌ری، زانایی و دانایی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌مان ده‌هاته‌وه یاد... پاش نزیکه‌ی سێ سه‌عات یاده‌وه‌رییه‌که سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات.
www.chaknews.com www.chak.be
ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا
31. 3. 2008

