یادی له‌ سێداره‌دانی (قازی موحه‌مه‌د) و هاوڕێکانی له سویسرا ... دیاری نه‌کراو
  یادی له‌ سێداره‌دانی (قازی موحه‌مه‌د) و هاوڕێکانی له سویسرا
یادی شه‌ستو  1‌مین ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی (قازی موحه‌مه‌د) و هاوڕێکانی له سویسرا

نالی پێنجوێنی-سویسرا
به بۆنه‌ی شه‌ستوچواره‌مین ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کورد (قازی موحه‌مه‌د) و هاوڕێکانی، حیزبی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری ناوه‌ندی چاك و به شداری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كۆڕێكیان سازكرد.
(مه حه مه د پێنجوێنی ) نوێنه ری یه كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سویسرا ، به وتارێك به شداری كۆڕه كه ی كرد كه ئه مه ش ده قه كه یه تی:


به ناوی خوای گه وره و میهره بان

به ڕێزان / حیزبی دیموكراتی كوردستان

به ڕێزان / ناوه ندی چاك

ئاماده بوانی خۆشه ویست ، ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه وا (قازی مه حه مه د) و هاوڕێكانی، ڕۆژێكی پڕ هه ستیارو گرنگه له مێژووی خه باتی گه له كه ماندا ، له لایه ك ڕۆژی شه هیدكردنی یه كێك له سیمبوله كانی خه باتی نه ته وه یی گه له كه مانه و له سێداره نی یه كه م سه رۆك كۆماره كه یه تی ، له لایه كیتره وه دوژمنانی گه له كه مان ویستیان خه ونی سه ربه خۆیی و پێكهێنانی ده وڵه تێكی كوردیمان له سێداره بده ن ، بێگومان پێشه وا قازی مه حه مه دو هاوڕێكانی به خوێنی خۆیان داكۆكیان له خه ونی سه ربه خۆیی كوردستان كرد و باشترین وانه ی خۆڕاگری و خه بات و به رخودانیان بۆنه وه كانی دوای خۆیان تۆماركرد .

ئاماده بوانی خۆشه ویست جێی خۆیه تی له م یاده دا هه ڵوێسته له سه ر خه سڵه ت و ڕه وشته به رزو گرنگه كانی پێشه وا (قازی مه حه مه د) و هاوڕێكانی بكه ین ، كه چۆن به گیانێكی خۆنه ویستی و كوردانه وه و له پێناوی به رژه وه ندی گه له كه یاندا خه باتیان ده كردو به یه كڕیزی و ته بایی ڕووبه ڕووی دوژمنان ده بونه وه ، جگه له وه ش پێشه وا (قازی مه حه مه د) پێی سه لماندین كه خزمه تكردن و خه باتكردن بۆ به ده ستهێنانی مافه ڕه واكانی گه له كه مان ئه ركێكی دینداریمانه و پێویسته بێ وچان هه وڵی بۆ بده ین . ئێمه له م یاده دا چه پكه گوڵی ڕێزو وه فا داری و درودو سڵاو بۆ گیانی شه هدی گه وره پێشه وا (قازی مه حه مه د) و هاوڕێكانی و گشت شه هیدانی كوردستان ده نێرین و هه ڵوێستی ترسنۆكانه ی دوژمنانی كوردستانیش ڕیسواو پڕۆتستۆ ده كه ین . ئێوه ش هه ر شادو سه ر به رزو سه رفه رازبن بۆ خزمه تكردن و به ده ستهێنانی ته واوی مافه ڕه واكانی گه له كه مان . سوپاستان ده كه م.

نوێنه ری یه كگرتووی ئیسلامی كوردستان

له سویسرا 29/3/ 2008

z ڕێکه‌وتی 2008/3/31-09:59 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?