: له رێوره‌سمێك دا یادی شه‌هیدانی كوردستان به‌رز راگیرا ... دیاری نه‌کراو
| : له رێوره‌سمێك دا یادی شه‌هیدانی كوردستان به‌رز راگیرا | |||
كوردستان‌و كورد: دوانیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی، بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی شه‌هیدانی كوردستان له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان رێوره‌سمێك به‌رێوه چوو. له بڕگه‌ی یه‌كه‌می رێوره‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له تێكۆشه‌رانی حیزب بریتی له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزب‌و ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و هه‌روه‌ها قوتابیانی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌مپه‌كانی حیزب به رێپێوان به‌ره‌و گوڵزاری شه‌هیدان وه‌رێ كه‌وتن. دواتر مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده تاجه گوڵینه‌ی له سه‌ر گڵكۆی یه‌كێك له شه‌هیدانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان دانا‌و به‌دوای ئه‌و دا قوتابیانی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌سته‌گوڵیان له سه‌ر گڵكوی شه‌هیدانی ئه‌و گوڵزاره دانا. دواتر سه‌رجه‌م به‌شدارانی رێوره‌سمه‌كه به‌ره‌و شوێنی به‌رێوه‌چوونی به‌شی دووهه‌می رێوره‌سمه‌كه گه‌ڕانه‌وه. یه‌كه‌م به‌شی رێوره‌سمه‌كه به سروودی "ئه‌ی شه‌هیدان" كه له لایه‌ن كۆرسی كۆڕی هه‌نه‌ری حیزبه‌وه پێشكه‌ش كرا ده‌ستی پێ كرد. بڕگه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م به‌شه له رێوره‌سمه‌كه بریتی بوون له: ـ په‌یامی كومیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ كاك محه‌مه‌د ره‌سووڵ حه‌سه‌نپوور ـ په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ـ ئایه‌ت مورادی‌فه‌ڕ ـ په‌یامی یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ فه‌ریبا وه‌یسی شایانی باسه له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌وحی رێزنان‌و دیاریی تایبه‌تی پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموكراتی كوردستان كرد. پێویسته بگوترێ هونه‌رمه‌ند تاهیر خه‌لیلی له چه‌ند برَگه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا چه‌ند سروودی تایبه‌ت به‌م یاده‌ی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م رێوره‌سمه به مارشی ئه‌ی ره‌قیب كۆتایی پێ هات‌و به‌دوای ئه‌و دا به‌شدارانی رێره‌سمه‌كه سه‌ردانی پیشانگای وێنه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموكراتیان كرد كه له لایه‌ن به‌شی شه‌هیدانی كۆمیسیونی كۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبه‌وه پێك هاتبوو. ![]() |
z ڕێکه‌وتی 2008/3/31-08:31 له‌لایان کومیته‌ی سویس
