به بۆنه‌ی ده‌ی خاكه‌لێوه، 61مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی پێشه‌واو هاوڕێیانیهاوڕێیانی خۆشه‌ویست!میوانه به‌رێزه‌كان!بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!ئه‌مرۆ لێره كۆبووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یادی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌و سڵاو بۆ گیانی پاكیان بنێرین‌و له ئاست گه‌وره‌یی‌یاندا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازیش دانوێنین‌و دڵنیایان بكهینهوهئهو رێگایه‌ی ئه‌وان سه‌ریان له پێناوی‌دا داناوه به‌رناده‌ین.هه‌ر وه‌ك ئاگادارن رۆژی 10ی خاكه‌لێوه به رۆژی شه‌هیدان دیاری كراوه چونكی 61 ساڵ به‌ر له ئێستا له به‌ره‌به‌یانیی ئه‌و رۆژه‌دا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌وی قازی محه‌ممه‌د پێشه‌وای گه‌لی كورد‌و رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سه‌رۆكی كۆماری كوردستان، حه‌مه حوسێن خانی سه‌یفی قازی‌و ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له سێداره دران.پێشه‌وای مه‌زنی ئێمه به‌وه تاوانبار كرابوو كه جلوبه‌رگی ژێنراڵیی پۆشیوه، شكڵ‌و شێوه‌ی ئاڵای ئێرانی گۆریوه، فه‌رمانی كوشتنی ئه‌فسه‌ر‌و سه‌ربازی ئێرانیی ده‌ركردوه‌و چه‌ند تاوانی دیكه‌ی درابوونه پاڵ.به‌ڵام له راستیدا تاوانی پێشه‌واو هاورێیانی هیچكام له‌وانه نه‌بوو، به‌ڵكوو تاوانی پێشه‌واو هاورێیانی‌و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش ئێعدام كران‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه تا ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر تیغی رێژیمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ته‌نیا كورد بوونه‌و هیچی¬تر.به‌ڵێ كورد بوون تاوانی نه‌به‌خشراوی هه‌موو كوردێكی گه‌ل ویست‌و نیشتمانپه‌روه‌ره. هه‌ر بۆیه گه‌لی كوردیش په‌یمانی به پێشه‌وای هه‌رگیز نه‌مری خۆی داوه تا وه‌دی هێنانی هه‌موو ئاواته‌كانی رێگای به‌رنادا.هۆیه‌كی دیكه‌ی ئیعدامی پێشه‌واو به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆماری كوردستان‌و حیزبی دیموكرات ئه‌وه بوو كه ئه‌وان خزمه‌تیان به گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌یان كرد بوو." ئارچیباڵد رۆزویڵت" موسته‌شاری نیزامیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له كه‌سانه بوو كه‌له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان دا چۆته مه‌هاباد‌و چاوی به پێشه‌وا كه‌وتوه‌و وتووێژی له‌گه‌ڵدا كردوه له یاداشته‌كانی¬دا ده‌نووسێ:"... چوومه لای سه‌فیری خۆمان (جۆرج ئالێن) بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چ كارێكی له‌ده‌ست دێ.سه‌فیرمان لێی پرسیم: بۆ هێنده نیگه‌رانی چاره‌نووسی قازی‌یه‌كانی؟ئاخر ئه‌وان هاوكاریی سۆڤیه‌تییه‌كانیان كردوه. گوتم: ئه‌وه راسته به‌ڵام ئه‌وان به هه‌موو توانایانه‌وه بۆ باشتر كردنی وه‌زعی خه‌ڵك تێكۆشاون...." به‌ڵێ، ده‌بینین له قامووسی حه‌مه‌ره‌زاشا‌و چاوچنۆكانی دیكه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێ بۆ باشتر كردنی وه‌زعی خه‌ڵك تێی¬بكۆشێ، سزای ئێعدام یان به‌ندكردن له چاڵه ره‌شه‌كان‌و دوورخستنه‌وه‌و ده‌ربه‌ده‌ری له زێد‌و نیشتمانه‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام له مێژه‌گه‌لی كورد‌و گوتوویه‌تی: تا زۆردار زه‌بر بنوێنێ پتر، زۆرتر له گیانی به‌ر ده‌بێ ئاگر‌و تا چه‌وسانه‌وه هه‌بێ خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ رزگار بوون له چه‌وسانه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆیه گه‌لانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد به خه‌باتی بێ‌وچانیان له رۆژی 22ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357دا تۆماری رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشایان تێكه‌وه‌پێچا‌و به گۆریان سپارد.هاونیشتمانانی به‌رێز!چاوه‌روانیی گه‌لانی ئێران له رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو ئه‌وه بوو كه رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌لانه به مافه ره‌واكانیان شادبن. به‌ڵام مخابن ئه‌و چاوه‌روانییه زۆر زوو له كرده‌وه دابوو به بڵقی سه‌ر ئاو‌و به نه‌زۆكی مایه‌وه‌و ئه‌وان نه‌ك هه‌ر به سه‌ره‌تایی¬ترین مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتن به‌ڵكوو به توندترین شێوه‌و ئه‌مجار به چه‌كێكی كۆن‌و ژه‌نگاوی‌و به ناو دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ خودا دا كه‌وتنه به‌ر په‌لامار‌و ئه‌م په‌لاماره‌و گرتن‌و كوشت‌و بڕه ماوه‌ی نزیك به سی ساڵه به‌رده‌وامه‌و له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه دا رێژیم رۆژ نیه بۆ ساتێك ده‌ستی له ئێعدام‌و كوشت‌و كوشتار‌و به‌ندكردن‌و راوه‌دوونانی ئازادیخوازانی وڵاته‌كه‌مان پاراستبێ. ئافره‌تانی كۆڵنه‌ده‌ر، كرێكاران، ماموستایانی قوتابخانه‌و ناوه‌نده زانستییه‌كان، چالاكانی مافی مه‌ده‌نی، جودابیران‌و به گشتی هه‌موو چین‌و تۆێژه‌كانی وڵاته‌كه‌مان به درندانه‌ترین شێوه‌به‌هۆی،ما شێنی سه‌ركوتی رێژیمه‌وه ده‌درێنه‌به‌ر شاڵاو، ئه‌گه‌ر بڵێین ئێران بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی كراوه به به‌ندیخانه‌یه‌كی پان‌و به‌رین شتێكی زیادیمان نه‌گوتوه. به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵی‌و له هه‌مان كات¬دا هیواداریشه كه گه‌لانی ئێران بۆ له گۆڕنانی ئه‌م رێژیمه‌ش بڕیاری خۆیان داوه‌و بێشك سه‌ركه‌وتن بۆ تێكۆشه‌ران‌و ئازادیخوازانه‌و دیكتاتۆرییش جگه له نه‌مان چاره‌نووسێكی دیكه‌ی نیه.به‌رێزان! هه‌روه‌ك ئاگادارن رۆژی 10ی خاكه‌لێوه رۆژی له سێداره‌درانی پێشه‌واو هاورێیانی له‌لایه‌ن حیزبی ئێمه‌وه به رۆژی شه‌هیدان دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رۆژه‌دا یادی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كورد‌و كوردستان بكرێته‌وه. گه‌رچی له هیچ لایه‌كمان شاراوه نیه له هه‌موو رۆژێكی ساڵدا یه‌ك یان چه‌ند شه‌هید خوێنیان له رێگای ئازادی¬دا خاكی پیرۆزی نیشتمانی ره‌نگین كردوه به‌ڵام رۆژی 10ی خاكه‌لێوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردی تێدا شه‌هید كراوه گرینگیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه مێژوویی¬یه دایه كه كۆمیته‌ی رێزگرتن له 10ی خاكه‌لێوه له بانگه‌وازێكی¬دا داوای كردبوو 10ی خاكه‌لێوه( رۆژی شه‌هیدان) بكرێ به سیمبۆلی ئاشتی‌و ته‌بایی‌و هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه‌كان له‌م رۆژه‌دا پێكه‌وه یادی شه‌هیدان بكه‌نه‌وه. ئێمه وه‌ك كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستان رۆژی 12ی ره‌شه‌مه‌ی رابردوو له وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا رامان گه‌یاندبوو كه: بانگه‌وازه‌كه به هه‌نگاوێكی دڵسۆزانه ده‌زانین‌و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین‌و به‌م هۆیه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكرات ئاماده‌یه هه‌موو بۆنه نه‌ته‌وه‌یی¬یه‌كان‌و یه‌ك له‌وان رۆژی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كانی دیكه پێكه‌وه یاد بكاته‌وه.بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!دڵنیا بن خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی شه‌هیده‌كانتان به فیرۆ ناچێ چونكی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان حیزبی دێموكراتی كوردستان درێژه‌ده‌ری رێگای پیرۆزی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه‌و ئه‌وان درێژه‌پێدانی رێگه‌ی خه‌باتیان به ئێمه‌و هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد سپارد‌وه. بێشك درێژه‌پێدانی ئه‌و رێگایه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو تێكۆشه‌رێكی حیزبی دێموكرات‌و رۆڵه‌كانی گه‌لی كورده.به‌ڕێز بێ یادی 10ی خاكه‌لێوه رۆژی شههیدانبهڕێز بێ یادی هه‌موو شه‌هیده نه‌مره‌كانمان‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د دوكتور قاسملو‌و دوكتور شهرفكهندیرێگهیان به‌رده‌وام‌و پڕ رێبوار بێسڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شههیدانبژی كورد‌و كوردستانكۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستان 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1387
<%LinkTitle%>سایتی کوردستان وکورد
سایتی رادیوکوردستان
سایتی کورد کاناڵ
سایتی لاوان
سایتی شه‌هیدانی ح.د.ک
سایتی دێمۆکراته‌کانی فینلاند
سایتی سه‌رده‌شت
سایتی گیاره‌نگ
سایتی کێله‌شین
ح.د.ک- دانمارک
ح.د.ک- نۆروێژ
ح.د.ک - سوئێد
ح.د.ک - بریتانیا
ح.د.ک - بلژیک
RSS