بۆ ئەوانەى ناویان پێ لە ناوەرۆك گرنگترە!!!!!!!! ... دیاری نه‌کراو
بۆ ئەوانەى ناویان پێ لە ناوەرۆك گرنگترە!!!!!!!!

 avatar
هاوار بازیان
wilaty_nwe@yahoo.com
پێداگری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەسەر گۆڕینی ناوی حیزبێكی دیكە نەك هەر سیاسی نیە بەڵكوو بە دەست درێژی كردنە سەر مافی یاساییەكانی لایەنێكی دیكە هەژمار دەكرێت و لە هەمان كاتیشدا بە سەیركردنێكی زۆر خێرا چەند راستییەك دەردەكەوێت. سەرەتا دەبووایە وەك لایەنێكی دڵسۆز و خەمخۆری دۆزی كورد بڕیار و راسپاردەكانی ئەو كۆنگرەیان خستبا بەر باس و ئامانجیان پێ لە ئامراز گرنگتر با. هەروەها رێز نەگرتن لە بیر و بۆچوونی بەرزترین ئۆرگانی حیزبێكی دیكە كە تێیدا بە تێكڕای دەنگ (مطلق) دەنگی بۆ ئەو مەسەلەیە داوە و دەرەدەكەوێت و سەلمێنەری ئەوەیە كە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی حدكا دەبێ چۆن رێز لە بۆچوون و ویستی خەڵكی ئاسایی بگرێت كاتێك ناتوانێ لە كاتی بێ دەسەڵاتیدا (ببوورن) لەگەڵ رای هێزێكی سیاسی هەڵسوكەوت بكات و بۆیە ئاشكرایە كە كێشەكە تەنیا ناو نیە بەڵكو بیانوویەكی زۆر سانا و سواوە بۆ بەرەنگاری. دووەم, نیگەرانی حدكا لە هاتنە ئارای رێبازێكی نوێ و بەگوێرەى ویستی سەردەم بۆ حیزبێكی خاوەن هێزی شاراوە و پوتانسیەل و لە ئەنجامدا شكستهێنانی خۆیان لە كێبەركێیەكی مەیدانی دا هانیان دەدات كە هەوڵ بدەن حدك بەناوێكی دیكە بوونی هەبێ تاكوو مەترسی دەركەوتن و ئاشكرابوونی لاوازی حدكا كەمتر بێتەوە. سێهەم, پاڵپشت بە بۆچوونی گشتی حدكا كە ئێستاش پێیوایە دەكرێ بە شێوەی توند و تیژی و حاشا كردن و دوور لە هەر چوارچێوەیەكی سیاسی دا مامەڵە لەگەڵ حدك بكەن و بۆیان دەركەوت كە خاوەنی حدك ئێستا تەنیا كەسێك و كەسانێك نین بەڵكو رەوتێك و خەڵكانێكن و تەنانەت دوژمنانی هاوبەشی حدكا و حدك ناتوانن حاشا لەو مەسەلەیە بكەن, هەوڵ دەدەن فەزایەكی پڕ لە ناكۆكی و گرژی لەنێوان خۆیان و حدك برەخسێنن تا بەڵكو حدك كە بە هەموو شێوەیەك ئەو دۆخە گرژە رەتدەكاتەوە لە ئاست داخوازییەكانی حدكا نەرمتر بێت و ...هتد. بۆیە پێوستە حدكا خوێندنەوەیەكی نوێ و سەردەمیانە بۆ حیزب و لایەن و هێزەكان بكات و ناوەرۆكی و كاریگەری ئەو هێزانەی لەسەر كێشەى كورد بۆ لە ناو گرنگتر بێت و رێگە نەدات ببیتە حیزبێكی سەركوتگەر و دیكتاتۆر و خۆ بەزلزان كە تێیدا دیموكراتبوونی خۆی بۆ ناسەلـمێنرێَت و مێژووی بۆ دووپات دەبێتەوە. ئەگەر بەگوێرەى بۆچوونی و فۆرمۆڵی سیاسی حدكا بێت ئەوە پێویستە \"پارتی دیموكراتی كوردستان\"یش ناوی خۆی بگۆڕێت چۆن \"پارتی\" ووشەیەكی ئینگلیزییە و بە مانای \"حیزب\" دێت و واتە بە كوردی دەبیتە \"حیزبی دیمۆكراتی كوردستان\"!!!

z ڕێکه‌وتی 2008/3/28-15:42 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?