سمکۆ ره‌حیمی
تیشک تی‌وی رۆژی پێنج‌شه‌ممه نۆزده‌ی مانگی مارسی دووهه‌زاروهه‌شت پار‌زگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها پاریزگای ئیلامی له کوردستان جیا کرده‌وه و به به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌قشه‌یه‌کی کوردستانی گه‌وره، ده‌یان شار و گوندی کوردستانی له‌وانه مه‌هاباد پێته‌ختی کۆماری کوردستان، ورمی ،ماکۆ، سه‌ڵماس، نه‌قه‌ده و...له کوردستان جیا کرده‌وه.
ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که تیشک تی‌وی به هۆگه‌لی جورواجۆر ئه‌و نه‌قشه تێکدراوه‌ی دوژمنانی چه‌واشه‌کاری جوغرافیای کوردستان بڵاو ده‌کاته‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و نه‌قشه‌یه به تایبه‌ت له رۆژی نه‌ورۆز و زیاتر له‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مانی دوورودرێژ له سه‌ر شاشه‌ی تیشک تی‌وی، ده‌توانێ چ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی له پشته‌وه بێت؟
ئایا ئه‌و نه‌قشه‌یه سه‌ره‌تای پیلانێکی گه‌وره له لایه‌ن شه‌ێنیزمی فارسه‌وه نیه که سیروس مه‌له‌کووتی وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و بۆچوونه له تیشک کاری بۆ ده‌کا؟ ئایا بچووک کردنه‌وه‌ی جوغرافیای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مۆری ته‌ئید له سه‌ربۆچوونی شوینیزیمی فارس نیه که کۆردستان ته‌نها له پاریزگای سنه یان بو قه‌ولی خۆیان ئوستانی کوردستان به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه؟
بیرووڕای نه‌ته‌وه‌ی کورد وبه تایبه‌ت ئه‌ندامانی دلسۆزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران مافی خۆیانه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی تلویزیونی تیشک بکه‌ن که هۆکاری بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌قشه‌یه به گه‌لی کوردستان رابگه‌ێنن و جیا له‌وه‌ش به‌ره‌سمی داوای لێبوردن له هه‌ستی برینداری گه‌لی کوردستان بکه‌ن.
هه‌روها به‌شی فارسی تیشک تی وی له دریژه‌ی ته‌بلیغ بۆ فه‌رهه‌نگ و ئه‌دبیاتی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری فارس له‌م دوو روژه‌ی نه‌ورۆزدا به دانانی سفره‌یه‌کی حه‌وت‌سین ناراسته‌و‌خۆهێماکانی ئه‌دبیاتی فارسی داگیرکه‌ری تا راده‌ی ته‌قه‌دوس به‌رزکرده‌وه. له‌وبه‌رنامانه دا له سه‌ر سفره‌ی حه‌وت سین دیوانی حافزی شیرازی دانرابوو، ریوروره‌سمێک که تایبه‌تی شوینیستی فارسه. هه‌روه‌ک دازنین رێوره‌سمی سفره‌ی حه‌وت سین تایبه‌تی گه‌لی فارسه و کورده‌کان هه‌رله کۆنه‌وه له به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و رێوره‌سمه خۆیان بواردوه و له هیچ سه‌ر چاوه‌یه‌کی مێژووی ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که کوردیش ئه‌و جێژنۆکه‌ی واته چنینی سفره‌ی حه‌وت سینی به‌ریوه بردبێت.
ئه‌وی که ده‌ڵیم دانانی دیوانی حافیز تایبه‌تی فارسی شوینزمه به‌و مانایه‌یه که میژووی حافیز ده‌گه‌ریته‌وه بۆ هه‌شت‌سه‌دساڵ به‌ڵام حه‌وت سین جێژنێکی هه‌زاران سا‌ڵه‌یه. ئه‌و فارسانه‌ی که بیری شوینیستی مێشکیانی داگیرنه‌کردبێ له جیاتی دیوانی حافیز قورئان داده‌نێن.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیوانه له تیشک تی‌وی منی وه‌بیر ماموستایه‌کی شوینزمی فارس خسته‌وه که له موناقشه له گه‌ڵ مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز وتبووی ئیوه‌ی کورد چیتان هه‌یه؟ کورد خاوه‌نی ئه‌دبیات و نووسین نیه ، هه‌روه‌ها به گاڵته‌وه گوتبوی ئه‌گه‌ر کورده کان دیوانی حافیزیان نه‌بیت که شه‌وانی زستان بیخویننه‌وه چۆن ده‌توانن شه‌وگار به‌رنه‌سه‌ر، له وه‌ڵامدا ماموستا جه‌مال گوتبووی که کورده‌کانه نه‌ک هه‌ر پیویستی‌یان به دیوانی حافیزومافیز نیه به‌ڵکوو ده‌یان ملیون کورد هه‌یه که تا ئیستا هه‌ر ناوی حافیزیشیان نه‌بیستوه.
بریا یه‌کێک له‌و گه‌نج کوردانه‌ی که له تیشک کار ده‌که ن به مه‌له‌کووتی‌یان گوتبا به‌ریز ئه‌گه‌ر هه‌موومان ئێرانین و ر‌ێوڕه‌سمێکی هاوبه‌ش به‌ڕیوه ده‌به‌ین با له جیاتی دیوانی حافیز ناڵه‌ی جودایی ماموستا هێمن، مه‌م وزین خانی یان دیوانه‌که‌ی مه‌وله‌وی تاوه‌گویزی دانێن. له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ئاماژه به شێعریکی ماموستا هێمن ده‌که م که باسی قه‌ڵاچۆ کردنی کورده‌کان به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌کا و ده‌ڵێ:
سه‌قزو سابڵاخ و سنه‌ی کرد غه‌رقی خوێن سی تری ویستن وتی بۆ سفره حه‌وت سینم ده‌وی.
هیوادارم که به‌رپرسانی تیشک به‌و شیعره‌ش بێت وه‌خۆ بێنه‌وه و بزانن که حه‌وت سین جیژنی کوردان نیه و ته‌بلیغ بۆ ئه‌ده بیاتی فارسی جگه له خۆ به که‌م زانین له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری فارس مانایه کی دیکه‌ی نیه.