به ناوی کوردستانی گه‌وره . ... دیاری نه‌کراو
| . |
| به ناوی کوردستانی گه‌وره . |
په‌یامی ح .س. سۆران ، به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2708 ه‌وه : له کانی دڵمه‌وه نه‌ورۆزی ساڵی 2708 ی کوردی، له 50 میلۆن کورد، له هه‌ر پێنج پارچه‌ی کوردستانی له‌تکراو و له هاونیشتمانه په‌ڕه‌وازه‌کان پیرۆزبایی ده‌که‌م . دیسان زه‌وی خولێکی دیکه به ده‌وری رۆژدا گه‌ڕا، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ ئاڵووگوڕێکی ئه‌وتۆ له ژیانی گشتی گه‌لی ئێمه دا روی نه‌دا. ته‌نانه‌ت، بینه‌ری هێرش و بۆمبارانی ناجوامێرانه‌ی ده‌ڤه‌ری قه‌ندی به هۆی ده‌سته‌ڵاتی تورکیا بوین و له هه‌مو به‌شه کانی دیکه‌ی کوردستانیش، زۆرتر باسی قه‌لاچۆ، سێ داره و پاکتاو ...بو . بۆ ئه‌وه‌ی که له ساڵه‌کانی داهاتودا، ئه‌و سته‌مه‌انه سه‌د پاته نه‌کرێنه‌وه، وه‌ک دڵۆپێکی چکۆله له ده‌ریای به‌رینی گه‌لی ئاشتی خوازی کورد، به هیوام له ساڵی داهاتو دا: 1- کوردایه‌تی نه‌که‌ینه کۆیله‌ی حیزبایه‌تی . 2- سه‌رۆکان و ته‌واوی خه‌ڵکی ئاسایی، له گشت کوردستانی گه‌وره، پشتیوانی دڵسۆزی یه‌ک بین، به تایبه‌ت پشتیوانی قه‌ندیل نشینان . 3- له گه‌نده‌ڵی خۆ بپارێزن . 4- سیپاڵی له ترسان و له برسان فرێ بده‌ین و ویسته ره‌وا کانمان به راشکاوی ده‌رببڕین. 5- جیاوازی ئایینی نه‌که‌ینه هۆی ناکۆکی نه‌ته‌ویی . 6- چه‌کی پێ نووس و مه‌ته‌رێزی لێ نووس بکه‌ینه ئامێری سه‌ره‌کی خه‌بات . 7- ده‌نگی ماف خوازی مان پتر به گوێی خه‌ڵکی جیهان بگه‌یێنین، تا بتوانین زووتر به ئاواته ره‌وا و گه‌وره‌که‌ی هه‌موومان بگه‌ین . 8- نزیکه‌ی 25 میلیۆن کورد که ئافره‌تن،به کرده‌وه له کۆمه‌ڵ دا به‌شدار بکه‌ین، نه‌ک هه‌ر به قسه و وتار له سێمیناردا . 9- نه‌بینه هۆره بۆ قه ڵه‌شاندنی گه‌لی خۆ . 10- وه‌ک هه‌میشه نیشتمان په‌روه بین ، به‌ڵام رێز بۆ هه‌مو گه‌لانی دیکه‌ش دابنێین و ئه‌وه بزانین نیشتمان په‌روه‌ری، له‌گه‌ڵ شێڤێنیزم زۆر تۆفیری هه‌یه . دڵنیام، پێشکه‌ش کردنی ئه‌م په‌یامه به گه‌لی زانا و بیرمه‌ندی کورد، وه‌ک ئه‌وه وایه که به‌ڕو به‌ری بۆ ئیلام، مازو به‌ری بۆ بانه و ترێ ره‌شه بۆ سه‌رده‌شت ، به‌ڵام مه‌به‌ست هه‌ر وه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌ک بو . تاران - 29/12/2707 ویستن توانینه . |
z ڕێکه‌وتی 2008/3/22-08:06 له‌لایان کومیته‌ی سویس