بۆ/ به‌ڕێزان حیزبی دیموکراتی کوردستان / کومیته‌ی سویس
ب : پیرۆزبایی
به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌که‌تان کۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ئاڵ و گۆڕه‌کان و هاوردنه ده‌ره‌وه‌ی حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌تان له شێوازی حیزبایه‌تی کۆن و کلاسیک بۆ شێوازی نوێ و سه‌رده‌میانه پڕ به دڵ پیرۆیبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگران و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌تان ده‌که‌ین و له دڵه‌وه سه‌رکه‌وتنتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین و دڵنیاین که ئه‌و خۆشه‌ویستی و موتمانه‌ی پێشتری حیزبی دیموکرات که به داخه‌وه ساڵانێکی زۆر بو به هۆی موشکیلات و قه‌یرانی ناوخۆی حیزبی دیموکراته‌وه توشی بوبون بۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڕێزان، ناوه‌ندی چاک که هه‌مو هه‌وڵ و تێکۆشانی به جینۆساید ناساندی ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌یه که له گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان ده‌کرێت هه‌مو کاتێک ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوکاری و هاوده‌ری حیزبه کوردستانیه‌کان به تایبه‌ت حیزبی دیموکراتی کوردستان که به دۆستی نزیکی خۆمانی ده‌زانین و له هه‌مو بۆنه‌کانا هاوکاریان کردوین ده‌رده‌برێت و به هیواین که به یه‌ک گرتویی هه‌مو دڵسۆزانی کورد بتوانین ئه‌و گه‌له‌مان له ژێر ده‌سته‌یی ده‌ربێنین.
جارێکی تر پیرۆزبایی ئه‌و کۆنگره سه‌رکه‌وتوه‌تان پێ ده‌ڵێین و به هیوای ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانتان ببین
ناوه‌ندی چاک/ کومیته‌ی سویس
21.3.200