به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و قامیشلو ... دیاری نه‌کراو
به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و قامیشلوyadi halebcheswiss.jpg

رێکه‌وتی 15.03.2008 له‌ لایه‌ن ڕیکخراوی چاک و پارتی دێموکراتی کورد له‌ سوریه‌ کاره‌ساتی شیممیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌هیدکردنه‌ی ئه‌م شاره‌ و کووشتار و سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی قامیشلوو به‌ پێک هێنانی خۆپیساندانێک ‌ به‌ڕێزه‌وه‌ یادیان کرایه‌وه‌.

له‌و یاده‌ پیرۆزه‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی کرد، و په‌یامی تایبه‌تی خۆی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشکێش به‌ به‌شداران کرد، که‌ له‌لایان ئه‌ندامی کۆمیته‌ کاک ڕه‌حیم ره‌حمان زاده‌وه خوێندرایه‌وه.
رۆژی 16.03.2008 بۆ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی شه‌هید کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌ کۆمه‌ڵ کوژی گه‌لی کورده‌ که‌ ساڵه هایه‌ له‌لایان داگیرکه‌رانی کوردستانه‌ وه‌ پیره‌و ده‌کرێت سمینارێک له‌ لایان حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی کومنیستی کرێکاری کوردستان و ڕێکجراوی چاک له‌ وڵاتی سویس له‌ شاری زوریخ پیکهات، له‌و سمیناره‌شدا شاندی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌شدار بوو، پیامی حیزب له‌ لایان ڕه‌حمه‌ت ئبڕاهیمیان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی سویس پێشکێش به‌ به‌شداران کرا.

 
به‌شی ڕاگه‌یاندنی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
(سویس)17.03.2004
yadi helebche swiss-.jpg

z ڕێکه‌وتی 2008/3/23-20:34 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?