هه‌واڵه‌كانی كوردوستان‌له ساڵی‌تازه‌دا: له میانه‌ی وته‌یه‌کیدا له میتینگی نه‌ورۆزی ئامه‌د (دیاربه‌کر)دا ژنه سیاسه‌توانی کورد له‌یلا زانا، داوای له پارته کوردییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان کرد به زوویی کۆنفڕانسێکی نه‌ته‌وه‌یی بگرن و داواشی کرد هه‌موو لایه‌ک په‌یامی ڕوونی خۆیان به جیهانیان ڕابگه‌یه‌نن.
له میتینگی سه‌دانهه‌زار که‌سیی نه‌ورۆزی ئامه‌د (دیاربه‌کر)دا، که به شیوه‌یه‌کی زیندوو له ته‌له‌فیزۆنی ڕۆژدا بڵاو بۆوه، له‌یلا زانا، وێڕای ئاماژه به‌وه که کورده‌کان به‌هه‌موو که‌سیان سه‌لماندووه که له‌ناو ناچن، داوای له پارته کوردستانییه‌کان کرد کۆنفڕانسێکی نه‌ته‌وه‌یی بگرن و تێیدا په‌یامی ڕوونی خۆیان به جیهانڕابگه‌یه‌نن. زانا له‌و وته‌یه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کورد ئێستا له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی یه‌کگرتوویه و جه‌ختیشی کرده‌وه که ئیتر سه‌رده‌می پارچه‌پارچه‌بوون و لێکپچڕان به‌سه‌ر چووه.ئه‌و داواشی کرد که کورده‌کانزیاتر له هه‌ر کاتێک ده‌بێ ڕیزه‌کانی خۆیان یه‌ک بخه‌ن.
له‌یلا زانا که به توندی له پاکه‌ته چاره‌سه‌رییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان تووڕه بوو، ده‌ستنیشانیکرد که کورده‌کان چ پێویستیان به ته‌له‌فیزۆنی ده‌وله‌ت نییه.
ئه‌و له‌و بواره‌وه گوتی: "ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ ته‌له‌فیزۆنێک ده‌که‌ینه‌وه به چوار زمان وه‌شان بکات." زانا به ئاماژه به‌وه که کورده‌کان زیاتر له ده کاناڵی ته‌له‌فیزۆنییان هه‌یه گوتی: ئێمه ئه‌وه ده ساله به چوار زمان وه‌شان ده‌که‌ین... با ئه‌ردۆغان خۆی ماندوو نه‌کات.
ژنه سیاسه‌مه‌تداری کورد له‌یلازانا هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا ڕه‌خنه‌ی توندیشی له پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان گرت که ده‌یه‌وێ به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئایینی کوردستانییه‌کان فریو بدات.
ئه‌و گوتی: دین عیباده‌ته به‌ڵام ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوونی ئێمه‌یه؛ ئه‌و ڕه‌خنه‌شی له ئه‌ردۆغان گرت که مه‌زڵوومنمایی ده‌کات و ده‌ڵێ "ئه‌وه‌تا پارته‌که‌م داده‌خه‌ن، ده‌نا هه‌موو کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر ده‌کردن." زانا به‌لام وه‌بیر ئه‌ردۆغانی هێنایه‌وه که کورد ئیتر فریوی ئه‌وان ناخۆن و به پشتبه‌ستن به یه‌کگرتوویی خۆیان کێشه‌کانیشیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌وهه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕوونیشیکرده‌وه که داخوازیی ئێستای کورده‌کان خۆبه‌ڕیوه‌بردنی سیاسی ـ ئیدارییه.
زانا له‌و بوراه‌وه گوتی: ئه‌وه‌ی له دڵماندایه با جارێ بمێنێ بۆ کاتێکی دیکه، ئێستا داخوازیی ئێمه خۆبه‌ڕیوه‌بردنی ئیداری و سیاسی، خوێندن به زمان کوردی و به فه‌رمی ناسینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه. گوتیشی: له‌وانه‌یه لاوه‌کانمان له داهاتوودا بڵێن ئه‌و کراسه ته‌نگه و کراسێکی گه‌وره‌ترمان ده‌وێ، ئێمه‌ش ئه‌و کات ده‌ڵێین فه‌رموون گه‌وره‌ترین کراس هه‌ڵبژێرن.