بۆ لێ‌فێر بوون ده‌بێ ( بۆ ئه‌وه ده‌بێ لێی فێر بی) ... دیاری نه‌کراو
| بۆ لێ‌فێر بوون ده‌بێ ( بۆ ئه‌وه ده‌بێ لێی فێر بی) |
نووسینی: ڕه‌حیم قادری وه‌ک میوان بانگهێشتنی کۆنگره‌ی ١٤ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کرا بووم. پێشتر له چه‌ند کۆنگره‌ی دیکه‌ی حیزب دا به‌شداریم کرد بوو، به‌ڵام ئه‌و کۆنگره‌یه یه‌کێک له‌و کۆنگرانه بوو که زۆر شتی تازه‌ی تێدا بوو که به حه‌قێقه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌بێ هێزه سیاسی‌یه‌کانی‌تر نه ته‌نیا کورد و ئێرانی، ته‌نانه‌ت ناوچه‌یش له سه‌ری بوێستن و په‌یامی لێ‌وه‌ر بگرن. به‌شداری چالاکانه‌و بێ سنووری به‌شداران له باسه‌کان، ناوه‌رۆک و ڕاده‌ی به‌رزی باسه‌کان، په‌یامه شه‌فافه‌کان و ده‌ستی دۆستایه‌تی درێژ کردن و ... ده‌گه‌ڵ زۆر کۆنگره‌ی دیکه جیاوازی هه‌بوو. ئه‌گه‌ر له کۆنگره‌کانی‌تر که‌سی یه‌که‌می حیزب، لایه‌نێک، فراکسیۆنێک خۆی به خاوه‌نی کۆنگره و بریاره‌کان ده‌زانی، له‌و کۆنگره‌یه دا یه‌ک‌یه‌کی به‌شداران خۆیان به خاوه‌ن، به‌رپرس و خومخۆر ده‌زانی. به ده‌سه‌ڵاته‌وه نووسان په‌دیده‌یه‌کی جیهانی‌یه و به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا نهادینه کراوه. فیدل کاسترۆ به ته‌مه‌نی ٨٢ ساڵه‌وه منه‌ت ده‌کا که له ڕێبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی، نه حیزبی ( چۆن ئێستاش سکرتێری حیزبی کومونیستی کوبایه) خۆ ده‌کێشێته‌وه، به‌ڵام له‌و کۆنگره دا که‌سایه‌تی و ڕێبه‌ری وا هه‌بوون که به دڵێکی ئاواڵه‌وه جێی خۆیان دا به له خۆیان که‌م ته‌مه‌ن‌تر و بێ گومان ئه‌و که‌م ته‌مه‌نترانه له تووشه و ئه‌زموونی وان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن. باوه که پیرۆزبایی له‌و که‌سانه ده‌کرێ که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگره دا بوونه ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی، به‌ڵام لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که گه‌رمترین و به نرخترین پیرۆزبایی له‌و که‌سانه بکرێ که خۆیان له ڕێبه‌رایه‌تی، نه به‌رپرسایه‌تی، کێشاوه‌ته‌وه، ناویان به باشی له مێژوودا تۆمار ده‌کرێ. نووسینی: ڕه‌حیم قادری مادرید ١٨ـ ٠٣ ـ ٢٠٠٨ |
z ڕێکه‌وتی 2008/3/20-14:32 له‌لایان کومیته‌ی سویس
