کۆبوونه‌وه‌ی کۆمته‌ی سویسی حیزب له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی سویسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ... دیاری نه‌کراو
کۆبوونه‌وه‌ی کۆمته‌ی سویسی حیزب له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی سویسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

dsois.jpgرۆژی 16.03.2008 له‌ وڵاتی سویس وه‌ڤدی هه‌ردوو کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌ گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه‌.

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌بۆنه‌ی  20 ساڵه‌ی یه‌کێک له‌کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی گه‌ڵی کورد(شیمابارانکردن و شه‌هیدکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه)‌ ده‌قیقه‌یه‌ک به‌ بێده‌نگی ڕێز له‌شیدانی ئه‌م کاره‌ساته‌ و تێکڕای شه‌هیدانی کورد و کوردستان گیرا.
پاشان هه‌ر کام له‌ نوێنه‌رانی حیزبه‌کان به‌کورتی له‌ سه‌ر بارودۆخی ئێستان کوردستان و ئێران و ناوچه‌که‌ دووان و پته‌وتر کردنی پێوه‌ندیه‌کانیان به‌ قازانجی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان له‌ قه‌ڵه‌م دا، و هه‌ردوک لا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کۆک بوون که‌ له‌ بوواری دیپۆماسی و گۆرینه‌وه‌ی زانیاری و هه‌وڵدان بۆ به‌رفراوانتر کردنه‌وه‌ی هاوکاری له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کانی دیموکرات و پێشکه‌وتنخوازی دیکه‌ی کوردستان و ئێران و گه‌لانی بنده‌ستی ئێران کاری زیاتر بکه‌ن.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرایه‌وه‌ که‌ له‌یاد و بۆنه‌ حیزبی و نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا هه‌ر دوو حیزب به‌شداری گه‌رموگوڕتر بکه‌ن.
 شاندی  کۆمه‌ڵه‌وه‌ بریتییبوو له‌ به‌ڕێزان  میرزا مورادی ، خالید حسێن زاده‌ ، جه‌مال مورادی، سالح موحه‌مه‌د پور ، ره‌حیم ره‌حمان زاده‌ ، موحه‌مه‌ غه‌فوری و زاهید شاعیری  شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان پێکهێنابووبه‌ شدای کۆبونه‌وه‌که‌ بوو.
. ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ فه‌زایه‌کی دۆستانه‌دا له‌ کاتژمێر سێ و نیوی پاشنیوه‌ڕۆ کۆتایی پێهات.  به‌شی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ سویس
.18.03.2008

z ڕێکه‌وتی 2008/3/19-09:57 له‌لایان کومیته‌ی سویس
بۆ چوونه‌کان ?