ناوه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی کوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مرۆ بڵاوی کرده‌وه، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی به‌خشرا.
به پێی ئه‌م به‌یاننامه ئه‌مرۆ یه‌که‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی رۆژنامه‌نوسانی کوردستانی ئێرانه. ئه‌م ناوه‌نده ئه‌یه‌وێ هه‌موو ساڵێک خه‌ڵاتێک ببه‌خشرێته ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی که له رێگه‌ی به‌ره‌و پێش بردنی رۆژنامه‌وانی کوردی له ئێران هه‌وڵیان داوه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده هاتووه: " له یه‌که‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی رۆژنامه‌نوسانی کوردستانی ئێران، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی به‌م جۆره راده‌گه‌یێنێت:
1- سه‌لاح ا‌لدین خه‌دیو: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی چه‌ند بڵاڤۆکی خوێندکاری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی کوردی-فارسی "پیام کردستان" که ماوه‌ی یه‌ک ساڵ له داخرانی تێپه‌ر ده‌بێ. سه‌لاح ا‌لدین خه‌دیو له‌و که‌سانه بوو که له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی رۆژنامه‌وانی خوێندکاری کوردی له زانکۆکانی ئێران به‌شدار بوو ، پاشان له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ به شێوه‌ی پرۆفشناڵ چالاکی رۆژنامه‌وانی خۆی له حه‌وته‌نامه‌ی "په‌یام کوردستان" که له مه‌هاباد بڵاو ئه‌بوو، درێژه پێدا.
2- مه‌نسوور ته‌یفووری: نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی کورد. ناوبراو هاوکاری ژماره‌یه‌ک له حه‌وته‌نامه‌کانی کوردی وه‌کوو رۆژنامه‌ی ئاشتی، بوو.
3- ئاسۆ ساڵح: خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی خوێندکاری ده نگ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی کوردی-فارسی "دیدگاه". ئاسۆ ساڵح چالاکی خوێندکاری خۆی هاوکات له‌گه‌ڵ چالاکی خوێندکاری له زانکۆی کوردستان ده‌سپێکرد. ناوبراو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤالانی خۆی، یه‌که‌مین حه‌وته‌نامه‌ی کوردی-فارسی خوێندکاری کوردیان بڵاو کرده‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌شی کوردی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی کوردی-فارسی "دیدگاه" بوو که له سنه بڵاو ئه‌بوو.
4- کۆمیته‌ی چاپه‌مه‌نی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران: چیا عه‌زیمی، دلێر ئه‌سکه‌نده‌ری، جه‌بار ته‌هماسبی، چیا حجازی، سۆران حسێنی، موختار زارعی و وه‌حید به‌هرامی له ئه‌ندامانی چالاکی ئه‌م کۆمیته‌یه له ماوه‌ی سه ساڵ چالاکی خۆی بون. کۆمیته‌ی چاپه‌مه‌نی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد هه‌موو کاتێک هاوکار و یارمه‌تی به‌شێکی زۆر له بڵاڤۆکی خوێندکاری کوردی له زانکۆکانی ئێرانی داوه.
5- ره‌زا جه‌مشیدی: رۆژنامه‌وان له کرماشان. ناوبراو هاوکاری ژماره‌یه‌ک زۆر له چاپه‌مه‌نیه‌کانی کرماشانه."
ناوه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی کوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌ی خۆی دا ئه‌هێنێت: "یه‌که‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانانی کوردستانی ئێران له کاتێکدا جێژن ئه‌گرین که 4 رۆژنامه‌وانی کورد له گرتوخانه‌کان دان: کاوه جه‌وانمه‌رد، عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، هیوا بوتیمار، محه‌ممه‌د سدێق که‌بوودوه‌ند. 7 رۆژنامه و حه‌وته‌نامه‌ی کوردی-فارسی داخراون: په‌یام مه‌ردۆم کوردستان، په‌یام کوردستان، ئاسۆ، ئاشتی، رۆژهه‌ڵات، دیدگاه و که‌ره‌فتوو. هه‌روه‌ها هه‌ندێک رۆژنامه‌وان به هۆی رخنه له ده‌سه‌ڵات له رۆژنامه‌کانیان ده‌ر ده‌کرێن که ئاخرین که‌س له‌و رۆژنامه‌نووسانه فه‌یزۆڵڵا پیری بوو که له حه‌وته‌نامه‌ی سیروان ده‌ر کرا."
له به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی کوردستانی ئێران ئاماژه به رۆژی به‌خشرانی خه‌ڵاته‌کان نه‌کراوه. حسێن ئه‌حمه‌دی، وته‌بێژی ناوه‌ند له وتووێژێکدا رایگه‌یاند: بڕیار وا بوو که ئه‌م رێوره‌سمه له یه‌کێ له شاره‌کانی کودستانی ئێران به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێ کێشه تا ئێستا دوا خراوه و هیوادارین به زۆۆترین کات رێکه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رێوره‌سمه رابگه‌یێنین.