ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ڕه‌شه‌مه ی 1386 ی هه‌تاوی ، بۆ جاری دووهه‌م " کاوه عه‌زیزپوور " به‌ندیی سیاسی له شاری " مه‌هاباد" ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره به‌سته‌ری کراو ئێستاش له باردودۆخێکی ناله‌باردایه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که : کاوه عه‌زیزپور کوڕی " عومه‌ر" ته‌مه‌ن 25 ساڵ خه‌ڵکی ئاوایی " دریاز" ی شاروێرانی مه‌هاباد که ماوه‌ی دوو ساڵ ونیو له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ده‌زگای اطلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانی یه‌کان ده‌زگیروزیندانی کرا وئێستاش به هۆی ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری شکه‌نجه گه‌رانی اطلاعات ، له بارودۆخێکی ته‌ندروستیی زۆر دژوار‌و مه‌ترسیداردا ده‌ژی. ناوبراو پاش ده‌ستگیرکرانی، به هۆی ئازاروئه‌شکه‌نجه‌وه سه‌ری زه‌ربه ده‌بینێ وئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه که عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی بۆ ده‌کرێ. به وته‌ی دوکتۆره‌کان ، کاوه عه‌زیزپوور به هۆی شۆکی کاره‌بایی که‌له‌سه‌ری دراوه، تووشی نه‌خۆشی یه‌کی مه‌ترسی داری مێشک بووه.
داوا له ناوه‌ندو کۆڕوکۆمه‌ڵي به‌شه‌ردۆسته‌کانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌که‌ین که به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی که ده‌رحه‌قی لاوێکی بێ تاوانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، بێ ده‌نگ نه‌بن وناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌م باره‌وه پێوه‌ندی به‌م ژوماره تلفونانه‌وه بکه‌ن :
برای کاوه عه‌زیزپوور : موبایل : 009647701361123 009647501128474 0046765128474
سپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان
وه‌رگیراو له کوردستان نێت. رحمان ئیبراهیم زاده.