خۆپێشاندانی کوردانی په‌نابه‌ر له وڵاتی سویس ... دیاری نه‌کراو
| خۆپێشاندانی کوردانی په‌نابه‌ر له وڵاتی سویس | |||
هێژا مه‌نگور- سویس دوابه‌دوای ده‌ستدرێژی سۆپای تورکیه بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، به بیانوی راونانی گریلاکانی پ ک ک، ناره‌زایی گشتیی له‌لایه‌ن گه‌لی کورد له گۆشه و که‌ناری جهیانی لێکه‌وته‌وه.کوردانی په‌نابه‌ر له ولاتی سویسیش هاوده‌نگ له‌گه‌ل رای گشتی گه‌لی کورد ده‌نگی ناره‌زایی و رق و توره‌یی خۆیان به نیسبه‌ت هێرشی داگیرکه‌رانه‌ی سوپای تورکیه بۆ باشوری کوردستان ده‌ربری.له رێپێوانه دا که له شاری زوریخ به رێوه چو به سه‌دان که‌س له کوردانی نیشتیمانپه‌روه‌ر به‌شداری رێپێوانه‌که بوون. له‌و رێپیوانه دا که سه‌عات 2ی پاشنیورۆ به کاتی زوریخ ده‌ستی پێ‌کرد دوای شه‌کانه‌وه‌ی ئالای کوردستان دروشمی بژی کورد و بژی کوردستان، ترۆریزم تورکیه، سه‌روه‌ری بۆ گه‌لی کورد، بمرن دوژمنانی کورد، وترایه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و رێپێوانه جه‌ماوه‌رییه که 2 کاتژمێری خایاند، له لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان، پ ک ک به‌رێوه چوو.پێویسته بگوترێ که له‌م رێپێوانه‌دا په‌یامی زۆر حیزب و رێکخراو خوێندرانه‌یه که په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن یه‌کێک له ئه‌ندامانی کومیته‌ی سویسی حیزبه‌وه خوێندرایه‌وه. ![]() |
z ڕێکه‌وتی 2008/3/3-10:45 له‌لایان کومیته‌ی سویس
