کوردستان و گێره‌شێوێنیی عوسمانییه‌کان
هێژا مه‌نگور؛ سویس
مه‌به‌ست له هیرش و کاولکاریی سوپای تورک چیه؛ به باوه‌ڕی من له‌شکری تورک دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌یه له هێرش بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان. یه‌کێکیان راونانی گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک، که ئه‌وه‌یان ته‌نیا بیانویێکه بۆ پێکانی ئامانجه‌کانی تر، به‌لام ئه‌وه‌ی جێی شانازی هه‌مو کوردێکی خۆراگر و نیشتیمان په‌روه‌ره په‌رچ دانه‌وه‌ی توندی هێرشه‌کانی تورکانه به ده‌ستی رۆله‌کانی پشت به چیا ئه‌ستوور.
به دریژایی مێژو هیچ هێزێکی بیگانه نه‌یتوانیوه کورد به چۆک دابێنێت له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک. یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانیش که شۆرشی کورد به‌رده‌وام بووه و گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌کان نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی سه‌رکوتی شۆرشه‌کان بکه‌ن سروشتی کوردستانه. دایکی نیشتیمان هه‌مو کاتێک باوه‌شی بۆ رۆله نیشتیمان په‌روه‌ره‌کانی ئاواله بوه. مینۆرسکی ده‌لێ، ته‌تیا پشت و په‌نای کورد چیاکانن. وا باشه بڵێین ئه‌و قسه پڕ به پیستی خۆیه‌تی.
ئه‌وه ده‌بینین که جندرمه و پیاوانی تا سه‌ر ئیسقان تورکیزمی داگیرکه‌ر چۆن له ئاست قامه‌تی قه‌ندیل و چیاکانی تری کوردستان لاڵ بونه و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاوه. له‌شکری 60 هه‌زار که‌سی تورکان هاتبون رۆله کانی کورد بپیچنه‌وه و به چه‌ند رۆژێک کۆتایی به مه‌سه‌له‌که بینن! به‌لام، بیستن که‌ی ده‌بێته دیتن، ئه‌وه هاتن و خۆیان دیتیان که شۆرشڤان یانی چی و پشتی کوردستان کوییه! ئۆردو‌غان وتی، هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازانی تورک نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که پ‌ک‌ک شه‌ڕخوازه! ئه‌و کابرایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیر نه‌با ده‌بۆ له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ،چکاره با؟! له‌وه سه‌یرتر هه‌ر نابێ.که‌س نییه پێی بڵێت قه‌ندیل و خواکورک و زاب و شیرین کوردستانن سه‌ربازی تورک له‌وێ چ ده‌کات؟ له لایه‌کی تریشوه، رۆڵه‌ی کورد تا ئه‌و رۆژه‌ی داگیرکه‌رێک له کوردستان بمینێت چه‌ک دانانێت و به‌ره‌وروی دوژمنان ده‌بێته‌وه و پارێزگاری له که‌رامه‌تی کوردان ده‌کات ئه‌وه‌ی جێی تێرامانه ئه‌وه‌یه که گۆپال به‌ده‌سته‌کانی عوسمانلی چۆن ویراویانه قۆل له‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ڵماڵن و ئه‌م جاره‌یان چاوی ته‌ماع ده قه‌ندیلی سه‌ر به‌رز ببرن.ئه‌و قه‌ندیله‌ی که ئه‌مجاره‌یان بۆته بێشکه‌ی شۆرشڤانانێک که ناوی کورد و کوردستانیان له ناو تاریکایی رۆژگاری که‌مالیزمه‌کان و جانتای شۆڤنیزمی تۆرکه خۆپه‌ره‌سته‌کان زیندو کرده‌وه. ئه‌مه لایه‌نێکی دیاری مه‌سه‌له‌که‌یه، لایه‌نی تری مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌شکری تورک ئه‌مجاره‌یان ته‌نیا وه‌دوای ئامانجێک ناکه‌ویت،ئه‌ویش سه‌رکوتی شۆرشڤانانی کورد، به‌ڵکو چه‌ند مه‌به‌ستێکی رونی هه‌یه که پیویسته لایه‌نه پیوه‌ندیداره‌کانی سیاسه‌تی کوردی خۆی لێ گێل نه‌که‌ن و به وردی ئه‌و کرده‌وه و جم‌و جۆڵانه بخه‌نه ژیر لێکۆڵینه‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له به‌زاندنی سنووری باشووری کوردستان مانۆرێکی سه‌ربازییه بۆ چاو ترسێن کردنی گه‌لی کورد به تایبیت له باشوور ئه‌ویش له سه‌ر و حه‌دی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان بۆ سنووری کوردستان.له‌وه‌تا باشووری کوردستان به شیوه‌ی لا مه‌رکه‌زی به‌رێوه ده‌چێت، نه‌وه‌کانی ئاتاتورک چاویان سور بونه و به‌رده‌وام له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردان له‌و به‌شه له کوردستان ده‌ترسین، که به رای زۆربه‌ی سیاسه‌تڤانان ئه‌و خه‌ونه له‌مێژینه‌یه‌ی گه‌لی کورد نزیک و نزیکتر ده‌بێته‌وه که وه‌راست بگه‌رێت و گه‌لی کوردیش ببێته خاوه‌نی تریبونێکی نێونه‌ته‌وه‌یی.داگیرکه‌ره دراوسێکانمان که تورک و فارس و عاره‌بن،ئه‌وه باش ده‌زانن که رۆژێک له رۆژان که له خه‌و هه‌ڵده‌ستن له راگێنه‌ره‌کانی سه‌رانسه‌ری دونیا گوێبستی هه‌والێک ده‌بن که ته‌واوی ته‌مه‌نیان له به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی دا به‌سه‌ربردوه، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان! ده‌وڵه‌تی تورکییه هه‌ر به هه‌وای عاڕه‌بانه‌ی عوسمانلییه کان لێده‌خوڕێت، خۆی کردۆته مامه خه‌مه،خه‌می هه‌مو لایه‌کی له‌به‌ره، له لایه‌ک ئاسایشی قیبرسی شێواندوه،سالی 1974 هێرشی کرده سه‌ر قیبرس و به بیانوی پشتیوانی کردن له گه‌لی تورک له‌و ولاته قورێکی بۆ گرتنه‌وه که گه‌لی به‌سته‌زمانی ئه‌و وڵاته ئێستاش دوای 34 ساڵ هه‌ر وها تییدا چه‌قیون، و ولاتێکی ئاوا بچوک که ته‌نیا دورگه‌ییێکه بۆته دو به‌شی تورک نشین و یونانی نشین، سه‌رکردایه‌تی شۆڤه‌نیستی تورک له کوردستانیش به‌دوای هه‌مان پرۆژه دان.
له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی گۆپاڵ به‌ده‌ستانی تۆرکییه له باشوور به رونی ئه‌و پیلانه گڵاوه ئاشکرا بو، تورکیه به ئاشکرا پشتیوانی له چه‌ند ریخراوێکی تورکمه‌ن ده‌کات که داوای هه‌رێمی فیدراڵ بۆ تورکمانه‌کان ده‌که‌ن ئه‌ویش له سه‌ر کام خاک ؟ له سه‌ر خاکی کوردستان! ئه‌و داواکاریه‌ی تورکان ئه‌وه‌نده بێئاقڵانه‌یه که داوای پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ولێ، ده‌که‌ن! ئه‌و هه‌رێمه‌ی که نوێنه‌ره‌کانی خۆیان له ئه‌نجونه‌نی نیشتیمانی کاتی خۆی ده‌نگیان به فه‌رمی بونی داوه. به‌ڵام پێویسته ده‌وڵه‌تی تورکییه ئه‌وه باش بزانیت که له هه‌مو هه‌ورێک باران نابارێت، نه‌کوردستان قیبرسه و نه ساڵێ 1974یشه، ئێستا سالی 2008 ه و هه‌رێمی کوردستانیش زیاتر له 40 ملوێن کوردی له پشته. ماوه‌ته‌وه بڵێین که دیتمان ئه‌مجاره‌ش خاکی پیرۆزی کوردستان بۆ ترۆریستانی ئالا هه‌ڵگری ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی تورک بۆ به دۆزه‌خ و رۆله‌کانی باکوری کوردستان سه‌لماندیان که قه‌ندیل هه‌مان هه‌ولیری هه‌لاکو به‌زێنه و گه‌لی کورد تا رۆله‌ی به جه‌رگ و چیای سه‌ربه‌رزی هه‌بێ، که هه‌ر ده‌شی بێت ،کۆڵ نادات و هه‌ر به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌ڵده‌کشێت.
لێره‌دا با شتێکی تریش له قه‌ڵه‌م نه‌که‌وێت ئه‌وه‌ی که به وته‌ی ره‌گه‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کانی تۆرک و دۆسته به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌کانیان، ده‌ڵێن پ‌ک‌ک هێزێکی ترۆریستیه، تا سه‌ر ئێسقان سه‌هویان کرد، ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک جارێک ترۆریست بێت ده‌وله‌تی تورکیه 2 جار ترۆریسته... یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تورکیه به شه‌وی تاریک هه‌لده‌کوتێته سه‌ر مالی کورد و رۆله‌کانی کورد بی سه‌ر و شوێن ده‌کات و دیهات کاول ده‌کات و زه‌وی و زار و به‌ر و بوم ده‌سوتێنێت. دوهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که رۆله‌کانی کورد له سه‌ر خاکی کوردستان پارێزگاری له ماڵ و خاکی کوردستان ده‌که‌ن و په‌لامار ناده‌نه خاکی تورک نشین، ئه‌گه‌ر چه‌کداریکی تورک بکوژرێت ئه‌وه به هیلاک چوه، و کچان و کوڕانی کوردیش هه‌قی ره‌وای خۆیانه پاریزگاری له شه‌ره‌فی کوردان بکه‌ن.بۆیه پێویسته گه‌لی کورد یه‌کپارجه هه‌ر یه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک به گژ خوێنمژه‌کانی گورگ سیفه‌ت دا بچنه‌وه و پاریزگاری کردن له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هه‌مو که‌م و کوریه‌کانیشی وه به ئه‌رکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بزانن…