فرزاد کمانگر ماموستاو هه‌ڵسوراوی سیاسی به ئیعدام مه‌حکووم بوو.
فرزاد به تاوانی بوون به ئه‌ندام له تشکیلاتی پێ کاک دا به ئیعدام مه‌حکوم کراوه.
هه‌موو لایک ده‌زانن که شوێنی خه‌بات و مباره‌زه‌ی پێ کاک کوردستانی بن ده‌ستی تورکییه و
شاخه یه‌ک له پێ کاک به ناوی پژاک له کوردستانی رۆژهه‌ڵات خه‌بات ده‌کات، فه‌رزاد به‌تاوانی
ئه‌ندام بوون له پێ کاکا دا تاوانبار کراوه نه‌ک ده‌گه‌ڵ په‌ژاک
خه‌لیل به‌هرامیان وه‌کیلی فرزاد ده‌ڵێت به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که خه‌باتی پێ کاکا له خاکی ئێران دا
نییه، و فرزادیش به‌وه تاوانبار کراوه له گه‌ڵ قانوونی ئێران ناته‌بای هه‌یه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر فرزاد
به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌ژاک دا مه‌حکووم کرابا ئه‌و کات شتێکی تر ده‌بوو
فرزاد له بواره‌کانی مێژوویی کورد‌و مافی ژنان دا کاری ده‌کرد، که له مانگی ژوئیه‌ی ساڵی 2006 دا
له گه‌ڵ دووکه‌سی دیکه به ناوه‌کانی عه‌لی حیده‌ریان و فرهاد وه‌کیلی ده‌ستگیر کران
له‌و کاته‌وه ئه‌وانه هه‌ر له زیندان دا له ژێر سه‌ختترین ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دا راگیراون
سه‌رنجام به داخه‌وه هه‌رسێکیان به ئیعدام مه‌حکووم کراون،
هه‌زار سڵاو له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیان کردۆته مێدانی خه‌بات و تێکۆشان.
روره‌شی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
رحمان ئیبراهیم زاده. 2008.03.02