ئامینه کاکه باوه، خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته، ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی 14 ساڵی بۆته پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌و له کۆتاییه‌کانی 1992 له وڵاتی سوید ده‌ژیت، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێره.
رۆژی 27/2 بۆ یه‌که‌مین رۆژ وه‌ک ئه‌ندام له په‌رله‌مانی سویدی ده‌ستی به ده‌وام کرد، ئامینه به گوێره‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 به ده‌ستی هێناوه چووه شوێنی پانێللا زێتریوس که به هۆی نه‌خۆشی وازی له ئه‌ندام په‌رله‌مانی هێنا.
هیوادارین له‌و دوو ساڵ‌و نیوه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی په‌رله‌ماندا ئامینه بتوانێت کێشه‌ی کورد‌و مرۆڤایه‌تی باشتر بگه‌یه‌نێته نێو سه‌نته‌ره‌کانی بڕیار له سوید‌و وڵاتانی ئه‌وروپادا.
به ناوی به شی راگه یاندنه وه پیرۆزبایی له ئامینه کاکه باوه ده‌که‌ن. بۆ ئه و سه ر که و تنه گه وره ی که به ده‌ستی
هێناوه.