ئه‌مرۆ پارلمانی کوبا ره‌ئیس جمهورێکی تازه هه‌ڵده‌بژێری.
ئه‌ویش راێڵ ته‌من 76 ساڵه و براچوکه‌ی فیدل کاسترۆ ته‌مه‌ن 81 ساڵه که توشی نه‌خۆشی بووه. راوێڵ کی یه. برای فیدل کاسترۆ سه‌رۆکی ته‌مه‌ن 81 یه‌ک سڵه‌ی کوبایه، که 49 ساڵ رێبه‌رایه‌تی کوبای کرد. کاسترۆ له شه‌ری پارتیزانی را بوو، به‌سه‌رۆکی وه‌ڵاتی کوبا.
چه‌کوارا که به ئه‌ندازیاری شه‌ری پارتیزانی ناسه‌راوه ، نێزیک ته‌رین دۆست و هاوخه‌باتی کاسترۆ بوو، له کاتی شه‌ری پارتیزانی دا بۆ ره‌زگاری کوبا. که‌س نیه که ناوی چه‌کواره‌ی نه‌بیسته‌بێت. سه‌رنجام دوای ره‌زگاری کوبا گرایه‌وه بولیویو له‌وی به برینداری به دیل گیرا.
به‌ڵام راوێڵ له ته‌واوی ده‌ورانی ده‌سته‌ڵاتی کاسترۆ دا هه‌میشه له هه‌موو پۆسته‌کانی دا جێگری کاسترۆ بووه. له سکرتێری حیزبه‌که‌ی خۆی رابه‌گره تا ده‌گاتی سه‌رۆکی وه‌ڵات ، فه‌رمانده‌ی کوللی ئارته‌ش و پۆسته‌کانی تری ناوخۆی وه‌ڵات.
ده‌وره‌ی په‌رشه‌نگ داری راوێڵ له خه‌بات دا له ساڵی 1953 تا 1959 به دژی دیکتاتۆر Fulgencio Batista خۆی ده‌نوێنی که شانبه شانی کاسترۆ خه‌باتی ده‌کرد. ئه‌و دوبرایه هه‌ر چه‌ندی له زۆر مه‌سائیلی سیاسی دا ئیختیلافاتی نه‌زه‌ریان هه‌بوو، به‌لام توانیان 49 ساڵ ئیداره‌ی وه‌ڵات پێکه‌وه به‌که‌ن. راوێڵ هه‌میشه وه‌کوو سمبوولی خۆ راگه‌ری و خه‌باتگێری باسی ئه‌و رێبه‌ره باڵابه‌رزه‌ی کوبای ده‌کرد.
ئاخێر راوێڵ 1.65 سنتین میتر به‌رزی باڵایه‌تی له به‌رانبه‌ری فیدلی برای دا زۆر کورته‌بالایه. به‌راستی کاسترۆ کاریزمایه‌کی گه‌وره‌یه ، هه‌رچه‌ندی له ناو خۆ دا دیکتاتۆر بوو، به‌لام ته‌نها رێبرێک بوو که له ته‌واوی ده‌ورانی سه‌رۆکایه‌تی دا سه‌ری ته‌حزیمی بۆ ئه‌مریکا دانه‌نوانت و
ته‌نها قودره‌تێکی کۆمه‌نیستی بوو که پلانه‌کانی ئه‌مریکای ئیفشا ده‌کرد و خۆی له به‌رانبه‌ری ته‌وای حه‌ساره‌کانی ئه‌مریکا دا راگرت. کاسترۆ له‌و رێبه‌رانه نیه که له دوای بێ ده‌سته‌ڵاتی دا نه‌وێری بێته ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوبا، ناوبراو ئه‌گه‌ر له شێوه‌کانی دیکتاتۆری وه‌کوو ئیجازه نه‌دانی هه‌ڵبه‌ژارده‌نی حه‌موومی ، نارده‌نی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵک بۆ پارلمان و به ده‌سته‌وه گرته‌نی ته‌وای پۆسته‌کانی وه‌ڵات، به‌ڵام بۆ پێشکه‌و ته‌نی کوبا تا ئه‌و رۆژه‌ی توانی خه‌باتی کرد‌و وه‌ڵاته‌که‌ی وه‌کوو پاناما و رۆمانی و زۆر وه‌ڵاتی تر وێران نه کردوو سه‌ر به‌خۆی کوبای پاراست. له کوبا دا کاسترۆ کاریزمایه‌کی ناسه‌راوه و وه‌ڵاتانی دونیاش زۆریان رێز له کاسترۆ ده‌گرت.
کاسترۆ نه سه‌دامی عیراقه و نه ئه‌حمدی نژادی ئێرانه و نه ره‌فیقی دیکتاتۆره‌کانی دونیایه. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیش هه‌م ده‌سپێکی هه‌یه و هه‌م کۆتای موو هیم ئه‌وه‌یه که رێبه‌ره‌کان رێبه‌ری خه‌ڵکی بن و بۆ گه‌ل به‌ژین و بۆ گه‌ل بمرن.
رحمان ئیبراهیم زاده. لوزیرن. 2008.02.25