هه‌وا‌ڵێكی تازه‌له باشوری كوردستان: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له مه‌یدانی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی هێزی سه‌ربازیی تورکیا و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناو خاکی باشووری کوردستاندا رایگه‌یاند، سه‌ربازانی تورک له دوو به‌ره‌ی شه‌ڕدا له به‌رانبه‌ر پارتیزانه‌کانی پ.ک.ک دا تووشی تێشکانی توند هاتوون و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان کوژراو و بریندار لێ به‌جێماوه.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک، کاتێک له شه‌ڕی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 24 که‌سیان لێ کوژراوه و پاشه‌کشه‌یان پێ کراوه، سه‌رله‌نوێ هێرشێکی دووباره‌یان ده‌ستپێکردۆته‌وه که ئه‌ویش له‌گه‌ڵ شکست ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌که، هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له نزیک "زاب"، بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئه‌و 24 کوژراوه هێرشی دووباره‌یان ده‌ست پێکردووه به‌ڵام به‌ره‌وڕووی شکست بوونه‌وه.
هه‌ره‌وه‌ها سه‌رچاوه‌که رایگه‌یاند: فڕۆکه تورکیه‌کان سێسه‌د سه‌ربازیان له ناوچه‌ی "چه‌مجی" دابه‌زاند که به‌ره‌وڕووی هێرشی پارتیزانه‌کانی پ.ک.ک بوونه‌وه. سه‌ربازه تورکه‌کان دوای راکردن، به مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کانیان هێرشیان کرده‌وه و دووباره تێک شکانه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که له ناو کوژراوه‌کاندا چوار جاشیش ده‌بینرێن.
ره‌حمه‌ت ئیبراهیمیان-سوئیس