به‌یاننامه: ئامانجی هێرشی توركیه له‌نێوبردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستانه ... دیاری نه‌کراو
به‌یاننامه: ئامانجی هێرشی توركیه له‌نێوبردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستانه Sunday, February 24 ، 12:35:38
|
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جیهانی‌یه‌كان!
ئه‌رته‌شی توركیه له‌م رۆژانه‌ی دوایی¬دا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ربڵاوتر كردوه. ئه‌گه‌ر جاران زیاتر به فرۆكه‌و تۆپخانه‌ی دوورهاوێژ بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی ئاگرباران ده‌كرد،
ئه‌م جاره نیازی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌و په‌لاماره نیزامی¬یه ئاشكرا كردوه‌و وێرای بۆمبارانی هه‌وایی‌و هێرشی وشكانیشی ده‌ست پێ‌كردوه‌و رێگا‌و پرد‌و نوخته گرنگه ئابووری¬یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی داوه‌ته به‌ر په‌لامار. تا نووسینی ئه‌م به‌یاننامه‌یه لانی كه‌م چوار پردی گرنگ‌و چه‌ند رێگای هاتوچۆی تێك‌و پێك داون‌و به میلیون دۆلاری زیان به هاونیشتمانانی باشووری كوردستان گه‌یاندوه.
به‌و پێیه ئامانجی په‌لاماری ئه‌رته‌شی توركیه بێ‌په‌رده خۆی نواندوه. گریلاكانی p.k.k بیانوویه‌كن‌و مه‌به‌ست نائه‌من كردنی ئه‌و ته‌نیا ناوچه ئارامه‌ی عیراق‌و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه. له‌و حاڵه‌دا ئه‌ركی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد روون‌و قورس‌و هه‌ر له‌و كاته‌دا پیرۆزه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه به‌دژی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی داوه‌ته په‌لامار‌و ده‌یه‌وێ زه‌بر له ته‌واوه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد بدا، ئه‌ركی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاریی كوردستانیشه كه هه‌موو تێ‌بینی‌و جیاوازی¬یه‌كی بیروڕا وه‌لا بنێن‌و یه‌كپارچه بۆ راوه‌ستاندن‌و ته‌واوكردنی ئه‌و په‌لاماره بكه‌ونه كار.
ئاواتی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان‌و هه‌م هێزه وڵاتپارێزه‌كانی كورد ده‌ستی هاوكاری بده‌نه ده‌ستی یه‌كتر‌و به هه‌مووان ئه‌و په‌لاماره نیزامی¬یه كه هه‌ڕه‌شه له دوارۆژی هه‌مووان ده‌كا پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه. ئه‌ركی رێبه‌رایه‌تیی كورد له باشووری كوردستانیشه كه رێگا بۆ دیفاعی هاوبه‌شی هه‌موو كورد له ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌رێمه خۆش بكا‌و ده‌ره‌تانی به‌شداری له‌و به‌رگری¬یه ره‌وا‌و نه‌ته‌وه‌یی¬دا بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێنێ. حیزبی دێموكراتی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ به جێگه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركێك كه له‌و پێوه‌ندی¬یه‌دا بكه‌وێته سه‌رشانی راده‌گه‌یه‌نێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ر له‌و كاته‌دا ئاره‌زوو ده‌كا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و وڵاته بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان به تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نفووزی خۆیان بۆ وه‌ستاندنی په‌لاماری توركیه به‌كار بێنن‌و رێگا نه‌ده‌ن ناوچه‌كه‌مان بكه‌وێته نێو ئاگری شه‌ڕێك كه ئاكامه‌كه‌ی بۆ هیچ كه‌س روون نیه‌و ره‌نگه هیچ لایه‌نێكیش له زه‌ره‌ر‌و زیانه‌كانی له ئه‌مان دانه‌مێنێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی

5/12/1386 (24/8/2008)
z ڕێکه‌وتی 2008/2/24-18:01 له‌لایان کومیته‌ی سویس